زیاتر لە 140 هەزار تۆن تەماتە لە گەرمیان بەرهەم دەهێندرێت
K24 - گەرمیان
جووتیارانی گه‌رمیان ساڵانه بڕێكی زۆری ته‌ماته به‌رهه‌م ده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوان له بازاڕه‌كاندا ساغی بكه‌نه‌وه و تووشی زیان نه‌بن، پێویستیان به‌وه‌یه حكومه‌ت رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر هێنانی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی بگرێته‌به‌ر.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له ده‌روازه سنوورییه‌كانه‌وه باجی خستووه‌ته سه‌ر به‌روبوومی ده‌ره‌كی تا جووتیاران بتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان بخه‌نه بازاڕه‌وه و دووچاری زه‌ره‌ر و زیان نه‌بن.
محێدین محەممەد، جووتیارێکی دەڤەری گەرمیانە بە کوردستان24ی گوت: "ئەگەر لە سنوورەکان رێگری لە هاوردنی بەرهەمی بیانی بکرێت، ئەوا ئێمە وەکو جووتیارانی هەرێمی کوردستان سوود لە بەرهەمەکانمان دەکەین، بەڵام ئەگەر ئەوە نەکرێت نرخی زیاتر دادەبەزێت و زیانمەند دەبین".
جووتیارانی گەرمیان دەڵین: بەرهەمهێنانی یەك کیلۆ تەماتە 250 دینار لەسەر خۆمان دەکەویت، ئەگەر بێت‌و بە کەمتر لە 300 دینار بیفرۆشین هیچ قازانجێک ناکەین و رەنج و ماندوبوونمان بە فیڕۆ دەچێت.
بۆ ئەوەی جووتیاران بتوانن بەرهەمەکانیان ساغبکەنەوە بەتایبه‌ت تەماتە کە رێژەیەکی زۆری لێ به‌رهه‌م دێت لە کوردستان، لە 15ی ئایاری ئەمساڵەوە باج خراوەتە سەر هاوردەکردنی تەماتە لە دەروازە سنووریەکان.
لەوبارەوە ئیسماعیل محەممەد بەڕێوبەری بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان بە کوردستان24ی راگەیاند: "لە 15/5ـەوە تەماتە لە دەروازەکان باجی خراوەتە سەر، ئەمەش بۆ سوودی جووتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆییە".
گوتشی: "خۆشبەختانە ساڵانە زیاتر لە 140 هەزار تۆن تەماتە لە گەرمیان بەرهەم دەهێندرێت، جگە لەوەی پێداویستی ناوچەکە دابین دەکات، بەشێکی بۆ ناوەڕاستی عێراق هاوردە دەکرێت".