پەرتوکێک بە زیاتر لە 38 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

وێنەی ئەو پەرتوکە پیرۆزەی بە 38.1 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
وێنەی ئەو پەرتوکە پیرۆزەی بە 38.1 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

K24- هەولێر

پەرتوکێکی پیرۆز لە خانەیەکەی زیادکردنی ئاشکرای ئەمەریکا بە زیاتر لە 38 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، هاوکات پەرتوکەکەش پێشکەشی مۆزەخانەی تەل ئەبیب کرا.   

رۆژی چوارشەممە، 17ی ئایاری 2023، خانەی سوزبێز بۆ زیادکردنی ئاشکرا، پەرتوکێکی پیرۆزی کۆنی فرۆشتووە کە بە زمانی عیبری نووسراوە، بە 38.1 ملیۆن دۆلار، ئەمەش گرانترین نرخە بەرامبەر بە فرۆشتنی پەرتوکێک یان بەڵگەنامەیەک کە لەو خانەیە تۆمارکرابێت.

ئەوکەسەی پەرتوکەکەی کڕیوە ناوی، "ئەلفرێد موسا"یەو باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا و سەرۆکی لیژنەی جولەکەکانی ئەمەریکایە، کۆپی پەرتوکەکەشی پێشکەشی مۆزەخانەی جولەکەکانی کردووە لە تەل ئەبیب.

ئەو نرخەش وەکو ئەو نرخە نەبوو کە مەزەندەکرابوو، چونکە پێشبینیان کردبوو نرخی ئەو پەرتوکە بگاتە 50 ملیۆن دۆلار.

خانەی سوزبێز یەکێکە لە چوار کۆنترین خانەی زیادکردن لە جیهان، کە لە 40 وڵات 90 لقی هەیە، لەساڵی 1744 دامەزراوە، بنکەی دەرەکی لە ئەمەریکایە.