مامۆستا و نووسەر حوسێن حاجی قادر کۆچی دوایی کرد

مامۆستا و نووسەر، حوسێن حاجی قادر
مامۆستا و نووسەر، حوسێن حاجی قادر

K24 - هەولێر:

نووسەری دیاری کورد، مامۆستا حوسێن حاجی قادر لە شاری هەولێر بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا حوسێن حاجی قادر، یەکێتی نووسەرانی کورد – لقی هەولێر لە پرسەنامەیەکدا ڕایانگەیاند، "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەندامی لقەکەمان مامۆستای نووسەر (حوسێن حاجی قادر)مان پێ گەیشت، کە بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی کرد".

یەکێتی نووسەرانی کورد – لقی هەولێر پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان بە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی و هاوڕێیانی ڕادەگەیەنن، ڕاشیانگەیاند، لە خودای گەورە داواکارین ڕۆحی پاکی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

ئاماژە بەوەش درا، ئەمڕۆ 18ی ئایاری 2023 پرسەکەی لە مزگەوتی ئەبووبەکر سدیق لە شەقامی 100 مەتری بەڕێوەدەچێت.