توركیا چوار گوندی دەڤەری نھێلی بۆردومانكرد
K24 - دهۆك:
ئه‌مڕۆ چوار گوندی دەڤەری نھێل له سنووری ئامێدی لە لایەن فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی تورکیاوە بۆردوومانکرا.
په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك رایگه‌یاند، كاتژمێر 10:00ـی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی ئایاری 2023)، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به سه‌ختی گونده‌كانی گوهه‌رز، ده‌ردوورێن، سه‌رگه‌لی و سگێرێی دامێنی چیای مه‌تینی ده‌ڤه‌ری نهێل له سنووری ئامێدی بۆردومانكرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 سێ له‌و گوندانه ئاوه‌دانن و ترس و به‌هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه دڵه‌ڕاوكێی له‌ناو خه‌ڵك دروستكردووه.