له‌سه‌ر ئاستی عێراق، دژوار ئیبراهیم خه‌ڵاتی باشترین كاریكاتێریستی پێدرا

یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی كاریكاتێریست دژوار ئیبراهیم
یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی كاریكاتێریست دژوار ئیبراهیم

K24 - هەولێر:

ماڵی كاریكاتێری عێراقی، به‌هاوكاری ده‌زگای (النهرین) بۆ لاوان و گه‌شه‌پێدان، كێبڕكێی وێنه‌كێشان (به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌)ـی بۆ هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و بواره‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق رێكخست، تێیدا دژوار ئیبراهیم كاریكاتێریستی كورد پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.

له‌ مه‌راسیم و ئاهه‌نگی كۆتایی، كاریكاتێریستی عێراقی عه‌بدولحه‌سه‌ن ئه‌لروبه‌یعی رێزلێنانی بۆ كرا و دژوار ئیبراهیمیش وه‌ك هونه‌رمه‌ند و كاریكاتێریستی كورد، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می له‌هونه‌ری كاریكاتێر به‌ده‌ستهێنا.

بڕوانامه‌ی رێزلێنان
بڕوانامه‌ی رێزلێنان

دژوار ئیبراهیم به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌ رۆژانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، ماڵی كاریكاتێری عێراقی پێشبڕكێیه‌كی بۆ كاریكاتێریستان و هونه‌رمه‌ندانی عێراقی رێكخست، كه‌ زۆرترین كه‌س تێدا به‌شداربوون، وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی كورد پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ستهێنا.

دژوار ئیبراهیم
دژوار ئیبراهیم