ئه‌و هاووڵاتییه رووسیه‌ی قورئانی پیرۆزی سووتاند پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند
K24 - هەولێر:
ئه‌و هاووڵاتییه رووسیه‌ی كه قورئانی پیرۆزی سووتاند، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند و گوتی: "له‌به‌رامبه‌ر موسڵمانان هه‌ست به‌تاوان ده‌كه‌م".
نیكیتا جۆرافێڵ ئه‌و هاووڵاتییه رووسییه‌ی كه قورئانی پیرۆزی سووتاند، له‌كاتی دادگاییكردنیدا رایگه‌یاند، داوای لێبوردن له ته‌واوی موسڵمانانی جیهان ده‌كه‌م".
گوتیشی: "له‌به‌رامبه‌ر موسڵمانانی جیهاندا، هه‌ست به تاوان ده‌كه‌م".
جۆرافێڵ پێشتر رایگه‌یاندبوو، كه به‌هه‌وڵی هه‌واڵگری ئۆكرانیا ئه‌و كاره‌ی كردووه، به‌ڵام هه‌واڵگری رووسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ناوبراو له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی، به‌چاودێری راسته‌وخۆی (هه‌واڵگری ئۆكرانیا و به‌ریتانیا) هاندراوه تا ئه‌و كاره بكات.
جۆرافیل دانیشتووی شاری فۆلگۆگرادی رووسییه و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی هاریكاری نێوان رووسیا و جیهانی ئیسلامی له شاری ته‌ته‌رستان قورئانی پیرۆزی سووتاند و بووه هۆی توڕه‌بوونی جیهانی ئیسلامی.