کەسێک لە چین 600 هەزار دۆلاری بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دەدزێت

زیرەکی دەستکرد
زیرەکی دەستکرد

K24 - هەولێر:

لە رووداوێکدا دەگمەن و سەیردا، کەسێک لە چێن لە رێگەی فێڵکردن بەهۆی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد، روخساری خۆی وەک هاوڕێی نزیکی بازرگانێک دەگۆڕێت و توانی زیاتر لە نیو ملیۆن یۆرۆی لێوەربگرێت.

بازرگانەکە روونی دەکاتەوە، لە مانگی نیساندا پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لە کەسێکەوە پێگەیشتووە کە بە روخسار و بە دەنگ بە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی دەچێت.

فێڵبازەکە سەرکەوتوبوو لە رازیکردنی ئەو بازرگانەی کە پارەکەی بۆ نارد و توانی 600 هەزار دۆلاری لە هەژماری بانکی کۆمپانیاکەی بگوازێتەوە بۆخۆی.

هەروەها بازرگانەکە نووسیویەتی، "لە کاتی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکەدا دڵنیابووم کە دەموچاو و دەنگی ئەو کەسە دەناسمەوە کە پەیوەندیم پێوە دەکات، بۆیە دڵنیا بوومەوە و بڕە پارەکەم بۆی نارد".

بازرگانەکە درکی بەو هەڵەیە کرد کە کردوویەتی، بۆیە پەیوەندی بە پۆلیسەوە کرد، هاوکات پۆلیس فەرمانی بە بانکەکە کرد کە گواستنەوەکە رابگرێت، لە ئەنجامدا توانی بڕی 485 هەزار دۆلاری بۆ بگەڕێتەوە.