شەشەمین ڤیستیڤاڵی رۆژی پێنجوین بەڕێوەچوو

kurdistan24.net

K24 - پێنجوێن:

بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتیەکانی نیوان خەڵکانی پێنجوین، شەشەمین ڤیستیڤاڵی رۆژی پێنجوین لە پێنجوین بەڕێوەچوو.

ڤیستیڤاڵی رۆژی پێنجوین بووەتە جێگای دڵخۆشی گەنجانی دوور لە پێنجوێن و بەبۆنەی ڤیستیڤاڵکە دێن و کاتێکی خۆش بەسەردەبەن، بە گوتەی هاووڵاتیانی بەشداربوو لە ڤیستیڤاڵەکە، کاتێکی زۆر خۆش لە ڤیستیڤاڵەکەدا  بەسەر دەبەن و زۆرینە بۆ مەبەستی هەڵپەڕکێ بەشداری لە ڤیستیڤاڵەکە دەکەن.

بە گووتەی هاووڵاتیانی پێنجوین، قەزای پێنجوین لە سالێ 1980 چۆڵکراوە و زۆربەی پێنجوێنییەکان لە دەرەوەی پێنجوێن دەژین، لە رێگەی ئەو ڤیسیڤاڵەوە دووبارە خەڵکی پێنجوێن بە پێنجوێن ئاشنادەکرێنەوە.