به فه‌رمی كانتی بووه یاریزانی چێڵسی
یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی نگۆلۆ كانتی ناوه‌راستكاری فره‌نسی لیسته‌ر سیتی به‌فه‌رمی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ گواسته‌وه ریزه‌كانی.
ماڵپه‌ری فه‌ڕمی چێڵسی له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌واڵی گرێبه‌سته‌كه‌ی كانتی راگه‌یاندووه و بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ی بكات، له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن گرێبه‌سته‌كه ده‌گاته 32 ملیۆن پاوه‌ند.
رۆیشتنی ئه‌م یاریزانه له لیسته‌ر سیتی دوای ئه‌وه دێت یاریزانه‌كه گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی لیسته‌ری ره‌تكرده‌وه كه وه‌رزی رابردوو ناسناوێكی مێژوویی له‌گه‌ڵیان به‌ده‌ستهێنا.
دوای گرێبه‌سته‌كه‌ش كانتی بۆ پێگه‌ی فه‌رمی چێڵسی وتی:" زۆر دڵخۆشم به په‌یوه‌ندیكردن به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین یانه‌كانی ئه‌وڕوپا و ئه‌وه خه‌ونێك بوو به‌ڵام بووه راستی.
كانتی ته‌مه‌ن 25 ساڵان، ده‌بێته دووه‌م گرێبه‌ستی چێڵسی له‌م هاوینه دوای گواستنه‌وه‌ی میچی باتچوای له یانه‌ی مارسێی فڕه‌نسیه‌وه.