کڵچدارئۆغڵو: هەواڵگری تورکیا کاری ساڵح موسلیمی دژی من بەکارهێناوە

"لێدوانی بەرپرسانی پەکەکە لە بەرژەوەندی من نییە"
کەمال کڵچدارئۆغڵو
کەمال کڵچدارئۆغڵو

K24 - هەولێر

کاندیدی هاوپەیمانی میللەت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا رایدەگەیەنێت، دەزگای هەواڵگری تورکیا کاری کردووە کە ساڵح موسلیم دژی ئەو لێدوان بدات.

کەمال کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانی میللەت، لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند "حکومەتی تورکیا بۆ بەدەستهێنانی پشتیگیری لە هەڵبژاردن لەگەڵ رێبەری پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بەرپرسانی پەکەکە دانووستاندن کردووە".

کڵچدارئۆغڵو راشیگەیاند: "لێدوانی بەرپرسانی پەکەکە لە بەرژەوەدنی مندا نییە، بەڵکو لە بەرژەوەندی بەرپرسانی ئاکپارتی دایە".

 کاندیدی هاوپەیمانی میللەت، دەشڵێت: "دەوڵەتی تورکیا بەرپرسانی پەکەکە و ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدەی دژی من بەکارهێناوە و بەرپرسێکی هەواڵگری تورکیا وایکردووە، ساڵح موسلیم دژی من لێدوان بدات".

ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە لە چەند گوتارێکدا هیواخواست رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا شکست بێنێت.