هێڵێکی ئاسنین عێراق بە وڵاتانی کەنداو و دراوسێ دەبەستێتەوە
K24 - هەولێر:
كۆنفرانسی رێگای گه‌شه‌پێدان له به‌غدا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و شاندی وڵاتانی كه‌ندا و وڵاتانی دیكه‌ی دراوسێی عێراق تێیدا به‌شدار بوون، هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی رایگه‌یاند، ئه‌و پڕۆژه‌یه ژێرخانی ئابووری عێراق به‌هێز ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 27ـی ئایاری 2023) به به‌شداری شاندی وڵاتانی سعودیه، ئیمارات، كوێت، قه‌ته‌ر، عه‌ممان، ئێران، توركیا، ئوردن، سووریا، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و بانكی نێوده‌وڵه‌تی و به سه‌رپه‌رشتی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، كۆنفرانسی رێگای گه‌شه‌پێدان له به‌غدا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له میانی گوتاری كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا رایگه‌یاند، رێگای په‌ره‌پێدان شاده‌ماری ئابوورییه و ده‌رفه‌تێكی له‌باره بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و مێژوو و رۆشنبیرییه‌كان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، رێگای په‌ره‌پێدان به به‌شداری وڵاتانی كه‌نداو و وڵاتانی دراوسێ، پڕۆژه و پلانێكی دیراسه‌كراوه بۆ گۆڕینی بارودۆخی ژێرخانی ئابووری به‌شێوه‌یه‌كی پته‌و.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پرۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدان كرده‌وه بۆ ئێستا و ئاینده و په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌واوكاری ئابووری بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌مووان له‌به‌رچاو ده‌گرێت و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌هێزتر ده‌كات.
سوودانی روونیشیكرده‌وه، ئه‌م پرۆژه‌یه به‌سه‌نته‌ری ئابووری به‌رده‌وامی نانه‌وتی داده‌نرێت، هه‌روه‌ها گرێبه‌ستێكی هاوبه‌ندییه كه خزمه‌ت به دراوسێكانی عێراق و ناوچه‌كه ده‌كات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، كه ده‌ربه‌ندی گه‌وره‌ی فاو، هه‌نگاوی زۆر باشی ناوه به‌ره‌و قۆناغی كۆتایی ده‌چێت، گوتیشی، ئه‌و ده‌ربه‌نده ده‌بێته ده‌رگایه‌ك بۆ ئه‌م جووڵه‌یه‌كی گرینگی ئابووری. هاوكان سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ئه‌و ده‌ربه‌نده شاره شارستانیه‌كانیش ته‌واو ده‌بن، كه له كه‌ناری ئه‌و ده‌ربه‌نده‌دا شارێكی پیشه‌سازی زیره‌ك دروست ده‌كرێت و هه‌موو پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی ئێستا و پێشبینیكراو بۆ پێنچ ساڵی داهاتوو له‌خۆ ده‌گرێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، عێراق به‌م پرۆژه‌یه هه‌نگاو به‌ره‌و هاوبه‌شییه‌كی ئابووری ده‌نێت و ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی پیشه‌سازی هاوچه‌رخ و كه‌لوپه‌له‌كان. گوتیشی، ئه‌م پڕۆژه‌یه سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت، بۆ هه‌موو رێگا جۆراوجۆره‌كان و به‌ستنه‌وه‌ی به رێگایه‌كی ئاسنی كه درێژییه‌كه‌ی 1200كم، ده‌بێت وه‌ك رێگایه‌كی هاوبه‌ش و خێرا.