سه‌روه‌ر هاواری: ئه‌مساڵ گه‌نمی هه‌رێمی كوردستان كێبڕكێی گه‌نمی ئوسترالی ده‌كات
.png)
K24 - هەولێر:
پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران له سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت، هاوكات سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌نزیكه‌وه سه‌ردانی زه‌وی جووتیارانی كرد و دروێنه‌ی ده‌غڵودانی ئه‌مساڵی به‌سه‌ركرده‌وه، له‌لای خۆیه‌وه بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی حكومه‌ت به كرده‌وه سه‌لماندوویه‌تی پشتوانی له كه‌رتی كشتوكاڵ و جووتیاران ده‌كات.
سه‌روه‌ر هاواری، بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گه‌شتێكی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24ـدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له رووی تیۆرییه‌وه ته‌ماشا بكرێت، ده‌بینرێت له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گرینگییه‌كی زۆری به بواری كشتوكاڵ و پیشه‌سازی داوه، به‌ڵام سه‌ردانیكردنی بۆ سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له وه‌رزی دروێنه‌ی به‌روبومی جووتیاران، سه‌لماندی كه پشتوانی له كه‌رتی كشتوكاڵ و جووتیاران ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی دروستكردنی ژێرخانێكی گه‌وره‌ی ئابوورییه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بایه‌خی بۆ سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ چڕ كردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت گه‌نمی هه‌رێمی كوردستان به‌دیاریكراوی له ئه‌مساڵدا، كێبڕكێی گه‌نمی ئوسترالی ده‌دات له رووی جۆری و به‌های خۆراكییه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌روه‌ر هاواری گوتی، به‌رهه‌می ئه‌مساڵی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان، به به‌راورد به ساڵانی رابردوو، به‌تایبه‌ت هه‌ردوو ساڵی 2021 و 2023، رێژه‌ی گه‌نمی به‌رهه‌مهاتووی جووتیاران زیاتر ده‌بێت، چونكه رێژه‌ی بارانبارنی ئه‌مساڵ به به‌راورد به هه‌ردوو ساڵی رابردوو، زۆرباشتره، گوتیشی، وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران به 850 هه‌زار بۆ هه‌ر تۆنێك، یارمه‌تیدانێكی ئه‌رێنییه بۆ جووتیارانی كورد، به‌وپێیه‌ی له هیچ وڵاتێك گه‌نم به‌و پاره‌یه له جووتیاران وه‌رناگیرێت.
روونیشكرده‌وه، ساڵانی رابردوو گه‌نم به نمره یه‌ك، دوو و سێ وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ شێوازه‌كه له نمره‌وه بووه‌ته داشكان (خصم)، واته له تاقیگه‌كان پشكنین بۆ گه‌نم ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كان داشكانی یه‌كه‌م بێت 830 یان 835 هه‌زار به جووتیار ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كان نه‌بێت، ده‌بێته داشكانی دووه‌م، له‌و حاڵه‌ته‌یش به 820 هه‌زار وه‌رده‌گیرێت. واته به‌هۆی هه‌ندێك رۆتینه‌وه، 850 هه‌زار دیناره‌كه به جووتیار نادرێت.
باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌تی عێراق بڕیاری داوه چوار ملیۆن تۆن گه‌نم وه‌ربگرێت، له‌و رێژه‌یه‌یش بڕی 375 هه‌زاری بۆ هه‌رێمی كوردستان داناوه، به‌ڵام به‌پێی حیسابی بیركاری ده‌بێت زیاتر له 500 تۆن وه‌ربگرێت، جه‌ختیشیكرده‌وه، كه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئابووری عێراق له هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه بۆ زیادكردنی ئه‌و رێژه‌یه. روونیشكرده‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، كه رێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان زیاد بكرێت.
ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئایاری 2023، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و پڕۆسەکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
هه‌ر ئەمڕۆ (شەممە 27ـی ئایاری 2023)، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی دەشتی زرارەتی لە پارێزگای هەولێر كرد و لە نزیکەوە، لە بارودۆخی جووتیارانی پرسی و بەشداری لە دروێنەکردنی دانەوێڵە لەو دەڤەرە کرد، کە هاوکاتە لەگەڵ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان.