سەرۆکی ئۆکرانیا پاکێجێکی دیکەی سزای راگەیاند
K24 - هەولێر:
سەرۆکی ئۆکرانیا پاکێجێکی دیکەی سزای راگەیاند و 220 دامەزراوە و 51 کەسایەتی کە زۆربەیان رووسین خستە لیستی سزاکانەوە. ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگهیاند، ئەو کۆمپانیا و کەسایەتیانەی سزایان بەسەردا سەپێندراوە، هاوکار و بەشدارن لە جەنگی رووسیا بەرامبەر وڵاتەکەی و گوشاری نێودەوڵەتیان دەخرێتەسەر.
سەرۆکی ئۆکرانیا سوپاسی و ئەو وڵاتانەش دەکات، كه لەرێگەی هاوکارییە سەربازییەکانیاوە گیانی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەپارێزن.
زێلێنسکی ههروهها گوتی: "تێکرای 20 کۆمپانیا و 51 کەسایەتی سزایان بەسەردا سەپێندراوە. ئەو کەسایەتی و کۆمپانیایانەی تێدایە بەشدار و هاوکاری شەڕن. كۆمپانیاكانیش لەسەر خاکی رووسیا نیین، بەڵکو گوشاری نێودەوڵەتیان لەسەر دروستدەکرێت".
گوتیشی: "دەمەوێت سوپاسی ژاپۆن بکەم بۆ سزا نوێکانی دژی رووسیا. سوپاسی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە و فینلەندیش دەکەم، کە ئەم هەفتەیە پەسەندکرا. هەروەها سوپاسی ئەڵمانیا و کەنەدا و ئایسلەندیش دەکەم بۆ هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکرانیا و بۆ رووبەرووبوونەوەی روسیا".
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.