کۆنفڕانسێک لە یادی 100 ساڵەی پەیماننامەی لۆزان له سویسرا بەڕێوەچوو

K24 - سویسرا:
سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پەیمانێک لە دژی کورد واژۆکرا، کە بە پەیمانی لۆزان ناسراوە. تورکیا و ژمارەیەک لە وڵاتانی هاوپەیمانان تیایدا بەشداربوون، بێئەوەی دید و بڕیاری كوردان وەربگرن، خاكی کوردستانیان پارچە پارچە كرد و نەخشەیەکی تازەیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستکرد، كە ژمارەیەك دەوڵەتی نوێی لەخۆگرتبوو، به‌شێوه‌یه‌ك رەچاوی هیچ مافێکی کورد نەكرا و لەسەر خاك و لە وڵاتی بێ ویستی خۆی به ده‌وڵه‌ته تازه دروستكراوه‌كان لكێندرا، بۆ ئەوەی پەیمانێکی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە، (ناوەندی رەوەندی کوردستانی)، کۆنفرانسێکی دوو رۆژەی لە شاری لۆزان ی سویسرا رێکخستووە و رەوەندی کوردی لە سەرانسەری ئەوروپاوە چوونه‌ته شاره‌كه.
له‌وباره‌یه‌وه شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی لەئەوروپا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، په‌یامی سه‌رۆك بارزانیش جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌بوونی یه‌كڕیزی زیانیكی زۆری به پرسی كورد داوه، بۆیه له‌م بۆنه‌یه و له‌م چالاكییه‌دا ئه‌م په‌یامه به كوردی دیاسپۆرا ده‌گه‌یه‌نینه‌وه، بۆئه‌وه‌ی یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بن.
پەیمانەکە لە 143 ماددە پێکهاتووە و لەلایەن 13 ووڵاتی دەسترۆیشتووی ئەوکات واژۆکرا. نەخشەیەکی تازەی لە ناوچەکە کێشا و هەمووان بەبڕگە و ماددەکانی پەیمانەکە رازی بوون. بێ ئەوەی پرسورا بە کورد بکرێ و مافەکانی پارێزراوبێت، کوردستانی گەورە بۆ پێنج بەش و بەسەر هەریەک له وڵاتانی عێراق، سووریا، ئێران، تورکیا و یەکێتی سۆڤیەتی ئەو کات دابەشکرا، ئەم دابەشبوونە دەرئەنجامی خراپی هەبوو بۆ سەر کورد، به شێوه‌یه‌ك لەو کاتەوە کورد خەبات بۆ سڕینەوەی ئەم نەخشەیە دەکات.
هه‌روه‌ها عوسمان بایدەمیر، سیاسەتوانی کورد به كوردستان24ـی گوت، ئه‌م كۆنفرانسه و هه‌ر جۆره چالاكییه‌كی دیكه‌ی له‌م شێوه‌یه، كۆده‌نگییه‌كی نه‌ته‌وه دروست بكات و ببێته هۆی دروستبوون و گه‌شه‌كردنی عه‌قڵییه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی و ستراتیژی.
به هه‌مان شێوه سەرباز بەرزنجی، پارێزگاری ناوچەی لامبێزی لەندەن، بۆ كوردستان24 لێدوانی دا و رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌له‌ی له ده‌ره‌وه هه‌یه، له توانای دایه گوتارێكی زیاتر یه‌كگرتوو بۆ كورد دروست بكات، كه به‌ده‌ر بێت له هه‌ر چوارچێوه‌یه‌كی حزبی و ناوچه‌یی و له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی دروستبوونی گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی.
شارۆچکەی لۆزان ، چوارەم گەوەرترین شاری سویسرایە و دەکەوێتە باکووری جنێڤی پایتەختی ئەم وڵاتەدا. ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 150 هەزار کەس دەبێت، شارۆچکەیەکی پڕ له گرد و ته‌پۆڵكه و به‌رز و نزمی زۆری تیادایە و بەسەر دەریاچەی جنێڤدا دەڕوانێت و دانیشتووانەکەی به زمانی فەرەنسی قسه ده‌كه‌ن.