بایدن: دەمانەوێت هەماهەنگیمان لەگەڵ تورکیا بەردەوام بێت

جۆو بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی  ئەمەریكا
جۆو بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا

K24 - هەولێر

سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، دەیانەوێت هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ تورکیا وەک دوو ئەندامی ناتۆ بەردەوامی هەبێت.

لە پەیامێکدا کە ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغانی کرد، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆک کۆماری تورکیا، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندووە،  چاویان لەوەیە لەگەڵ تورکیا بەهاوبەشی کار لەسەر ئەو بابەتانە بکەن کە رەهەندێکی دوولایەنەیان هەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، هیواخوازە لەگەڵ ئەردۆغان پێکەوە رووبەڕووی هەڕەشەکان ببنەوە.

دوێنێ 28ی ئایاری 2023، لە گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەرۆدؤغان، توانی %52.14ی دەنگ بەدەستبهێنێت و بۆ جاری سێیەم وەک سەرۆک کۆماری تورکیا هەڵبژێردرایەوە.