ئەپڵ خزمەتگوزارییەکی خۆی کە بۆ هەڵگرتنی وێنە بەکاردەهات بە یەکجاری رادەگرێت

کۆمپانیای ئەپڵ
کۆمپانیای ئەپڵ

K24 - هەولێر:

کۆمپانیای ئەپڵ مانگی داهاتوو خزمەتگوزارییەکی بێ بەرامبەری خۆی تایبەت بە هەڵگرتنی وێنە بەشێوەی ئۆنلاین، بەیەکجاری رادەوەستێنێت.

ئەپڵ رایگەیاند، خزمەتگوزاری " My Photo Stream" رۆژی 26ـی مانگی داهاتوو بەیەکجاری رادەوەستێت.

My Photo Stream خزمەتگوزارییەکی بێ بەرامبەری ئەپڵە کە هاوشێوەی ئای کلاود، رێگە بە بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی ئەپڵ دەدات بەشێوەی ئۆنلاین وێنەکانیان هەڵبگرن و لە ئامێرێکەوە بۆ ئامێرێکی دیکە بیگوازینەوە.

My Photo Stream ساڵی 2011 لەگەڵ ئای کلاود راگەیێندرا و بڕیارە لە 26ـی تەمووزی 2023 بەیەکجاری رابگیرێت.

ئەپڵ داوا لە بەکارهێنەرانی (iPhone, iPad, Apple TV, Mac) دەکات، هەر وێنەیەکیان لەرێگەی ئەو خزمەتگوازریەوە هەڵگرتبێت، بیگوازینەوە شوێنێکی دیکە، بۆئەوەی لەکاتی داخستنی یەکجاری خزمەتگوازرییەکە، وێنەکانیان لەدەست نەچێت.