سیاسەتمەداران سەرکەوتنی ئەردۆغان بۆ چەند هۆکارێک دەگێرنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان
رەجەب تەیب ئەردۆغان

K24 - هەولێر

چاودێران و سیاسەتمەداران پێشبینی دەکەن سەرکەوتنی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە خولێکی نوێدا، کاردانەوەی زۆری لە ناوخۆی تورکیا و لەسەر ئاستی جیهاندا دەبێت.

ئاژانسی "ئەسۆشێتد پرێس" پێیوابوو چەند تەحەددییەکی سەرەکی ناوخۆیی هەیە کە بەر لە کۆتایی هاتنی خولی ئەردۆغان رووبەڕووی بووەتەوە، رەنگە دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵیدا بەردەوام بێت.

هۆکاری قەیرانی سەختی ئابووری، کە شارەزایان هۆکاری خراپ بەڕێوەبردنی ئابووری حکومەت دەخەنە ئەستۆی حکومەت خۆی، لەکاتێکدا ئەردۆغان پێی وایە کەمی رێژەی سوود هەڵاوسان دروست دەکات، ئەمەش پێچەوانەی تیۆری ئابوورییە و فشار دەخاتە سەر بانکی ناوەندی بۆ پێچەوانەکردنەوەی بۆچوونەکەی.

هەروەها تورکیا لە دوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی مانگی شوباتی ئەمساڵ کە چەند شارێکی تورکیای وێران کرد، حکومەتی ئەردۆغان رەخنەی زۆری لێگیرا.

کەرەم سەعید، شارەزا و پسپۆڕ لە کاروباری تورکیا، بە "سکای نیوز "ی گوت: سەرکەوتنی ئەردۆغان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەکی لە کۆمەڵێک خاڵدا دیاریکرد.

سەعید ئاماژەی بەوەکرد، سەرکەوتنی ئەردۆغان بەو مانایەیە کە پارتی داد و گەشەپێدان هێشتا لەناو کۆمەڵگەی تورکیادا جەماوەرییە، سەرەڕای هەموو ئەو تەحەددییانەی کە تورکیا لەم کاتەدا رووبەڕووی دەبێتەوە.

گوتیشی: سەرکەوتنەکە بەو مانایەیە کە هەموو ئەو راپرسیانەی لە ماوەی رابردوودا ئەنجامدراون، لە روانگەی رۆژئاوا نزیکتر بوون، لە لێکدانەوەی گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، بە سیاسی و لایەنگری دەبن، بەو پێیەی زۆربەیان لایەنگری سەرکەوتنی کەمال کڵچدارئۆغڵو بوون.

پسپۆڕەکەی کاروباری تورکیا، سەرەڕای ئەمەش، ئەم هەڵبژاردنە سەلماندی کە ئۆپۆزسیۆن توانی پێشکەوتنێکی گەورە لە شەقامی تورکیدا بەدەستبهێنێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەنجامەکانی، بەمشێوەیەش توانی خۆی لەگەڵ خواستەکانی کۆمەڵگەی تورکیادا بناسێنێت.

سەبارەت بە کاردانەوەی دەرەکی، دەڵێت: بە بڕوای من، ئەردۆغان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی ناساندنی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵات، لەگەڵ بەردەوامبوونی وەرچەرخانی تورکیا بەرەو رووسیا، هەروەها ئارامگرتن لە سەر دۆسیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەری تورکیا.

دیارترین دۆسیەکانی ئەردۆغان کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان دەبێت لەگەڵ زلهێزەکانی رۆژئاوا و هەروەها سەرۆککۆماری تورکیا و پارتەکەی زیاتر وریا دەبن لەوەی تورکیا نەگاتە خاڵی دوورکەوتنەوە لەگەڵ هیچ وڵاتێک.

وێستگەکانی ژیانی رەجەب تەیب ئەردۆغان

لە ساڵی 1954 لە ئەستەنبوڵ لەدایکبووە، دەرچووی زانستی ئابووری و بازرگانی لە زانکۆی مەڕمەڕە.

لە ساڵی 1985 پۆستی سەرۆکی پارتی ئاسوودە ژیانی لە ئیستانبوڵ وەرگرتووە، پاشان لە ساڵی 1994 وەک سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ دەست بەکاربووە.

لە ساڵی 2001 پارتی داد و گەشەپێدانی دامەزراند، بۆ ئەوەی ببێتە ئەو پارتەی کە هێنایە سەر دەسەڵات.

ساڵی 2004 بۆ حوکمڕانی تورکیا سەرکەوت و سەرەتا سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوو، دواتر لەگەڵ هەموارکردنەوەی سیستەمی سیاسی وڵات لە ساڵی 2017 بوو بە سەرۆککۆمار بە دەسەڵاتی جێبەجێکردن.