زێدا محه‌ممه‌د: ئەو بڕە گەنمەی کە بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان دیاریکرابوو بڕیاردرا لاببرێت
K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەو بڕە گەنمەی کە بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان دیاریکرابوو بڕیاردرا لاببرێت.
زێدا محەممەد بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، تایبەت بە کوردستان 24 رایگەیاند، هەواڵی خۆش بۆ جوتیاران ئەوەیە، ئەو بڕە گەنمەی کە بە 375 هەزار تۆن بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان دیاریکرابوو بڕیاردرا لاببرێت، بڕی وەرگیراو بۆ جوتیاران کراوە بێت، واتە هەرچەندێکیان بەرهەمهێنابێت لێیان وەربگیرێت.
گوتیشی: لە بەغدا پەیمانی ئەوەیان پێدراوە بڕە گەنمی هەرێمی کوردستان هەرچەند بێت لێیان وەردەگیرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری عێراق بۆ كاروباری ئابووری بڕیاریدا، هه‌موو گه‌نمی ئه‌مساڵی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق وه‌ربگیرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران برۆ كاروباری ئابووری و هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به ئاماده‌بوونی وەزیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشتەجێکردن، شارەوانی گشتی، راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زیادکردنی بڕی بازاڕکراوی گەنمی هەرێمی کوردستان تاوتوێ كرا و بە کۆی دەنگ بڕیار درا، هەموو گه‌نمی به‌رهه‌مهێنراو له‌سه‌رانسه‌ری عێراق وه‌ربگیرێت، ئه‌مه‌ش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی لە حکومەتی فیدراڵ.