مێتا دەیەوێت بە ڤی ئاڕە نوێیەکەی رکابەری ئەپڵ بکات

K24 - هەولێر

نەوەی سێیەمی هێدسێتی مێتا کوێست بەڕێوەیە و پێشبینی دەکرێت هەمان نرخی نەوەی دووەمی هەبێت و لەهەمان کاتدا نەهێڵێت ئەپڵ ئەمساڵ لەو بوارە براوە بێت

پێشبینی دەکەین لە کۆنفرانسی ئەم مانگەی مێتا لە مانگی شەش، نەوەی سێیەمی هێدسێتی مێتا کوێست ئاشكرا بکرێت، بەڵام هەفتەی داهاتوو ئەپڵ هێدسێتی ریاڵەتی پڕۆ ئاشکرا دەکات، هەرچەندە مێتا کوێست چەندین ساڵە بڵاوکراوەتەوە و شوێنپەنجەی خۆی لە بازاڕی ڤی ئاڕ هەیە، کەچی پێدەچێت نیگەرانییەکان لەلایەن فەیسبووکەوە زیاتر بووبێت بەهۆی ئەوەی چەند هەفتەیەک پێش کۆنفرانسەکە چەندین تایبەتمەندی ئەو هێدسێتە دزەی پێکرا، بەپێی ئەو دەنگۆیانە بێت ئەو هێدسێتە کامێرای بینینی دەرەوەی هێدسێتەکەی رەنگدار بێت نەوەکو رەش و سپی وەکو دوو نەوەی رابردووی، کێشی هێدسێتەکە هێشتا کەمتر دەکرێتەوە، لەرووی هاردوێرد و هێز و تواناوە پێشبینی دەکرێت دووجار لە نەوەی یەکەمی بەهێزتر بێت و جارێک لە نەوەی دووەمی بەهێزتر بێت، دەربارەی نرخەکەشی پێشبینی دەکرێت لە نێوان 350 بۆ 399 دۆلار بفرۆشرێت.