دوای 10 ساڵ ئەپڵ ئامێرێکی تەواو نوێ دەخاتە بازاڕ

K24 - هەولێر

دوو شەممەی داهـاتوو، پێنجی شەش کۆنفرانسی کۆمپانیای ئەپڵە کە بە دەبڵیو دەبڵیو دی سی دەناسرێت، پێشبینی دەکرێت جگە لە سیستەمی نوێی iOS ئامێرە ڤی ئاڕەکەی تێدابێت کە چەند ساڵێکە دزەی پێکراوە.


سەرەتا لە هەر هەمووی گرنگتر هێدسێتە ڤی ئاڕەکەی ئەپڵە کە پێشبینی دەکرێت بەناوی ریاڵەتی پڕۆ بێت، بە ئەگەرێکی 90٪ ئەو ئامێرە ئاشكرا دەکرێت، شێوەی ئامێرەکە کە چۆنە و چۆن لەسەر دەکرێت، هێز توانای و چی پێدەکرێت لەگەڵ ئەو سیستەمەی کەوا کاری پێدەکرێت کە پێشبینی دەکرێت بە ئێکس ئاڕ ئۆ ئێس ناوبندرێت.

ئای ئۆ ئێسی 17 بۆ ئایفۆن و ئایپاد دەبینین کە دەنگۆی زۆر نییە لەسەری بۆیەش پێشبینی گۆڕانکاری زۆر ناکەین، سیستەمی نوێی ماک و ئەپڵ واچ دەبینین کە پێشبینی دەکەین ئەپڵ واچ سیستەمەکەی گۆڕانکاری زۆری بەسەردابێت.

پێشبینی دەکرێت شێوەی ئەو ئامێرە بەم شێوەیە بێت: