تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ واتساپ زیاد دەکرێت

K24 - ‌هەولێر

واتساپ شەیرکردنی پەیوەندی ڤیدیۆیی بۆ مۆبایلە ئاندرۆیدەکان تاقیدەکاتەوە، ئەو تایبەتمەندییەی ماوەیەکی زۆرە لەسەر ئایفۆن بەردەستە.

دوای ئەوەی بۆ ماوەی شەش مانگێک لەسەر ئایفۆن بەردەستخرا، واتساپ خەریکی تاقکردنەوەی تایبەتمەندی شەیرکردنی پەیوەندی ڤیدیۆییە بۆ بەکارهێنەرانی ئاندرۆید لەسەر ئەپی واتساپ.
بەکارهێنانی ئەو تایبەتمەندییە زۆر ئاسانە، لەکاتی پەیوەندی دەنگی یان ڤیدیۆ، شێوەی ئایکۆنێک بەدیار دەکەوێت کە هێمایەک لەسەر مۆبایلێک نیشان دەدات، لەرێگەی داگرتنی هێمایەکە بەکارهێنەر دەتوانێت شاشەی خۆی بۆ ئەو کەسە شەیر بکات کە پەیوەندییەکەی لەگەڵ بەستاوە.. ئەو تایبەتمەندییە ئێستا لەسەر ئایفۆن بەردەستە و بەم زووانە بۆ بەکارهێنەرانی ئاندرۆید لەرێگەی ئەپدەیتەوە زیاد دەکرێت.