ڤلادیمێر پوتن: فیلمی كارتۆنی ماشا و ورچه‌كه رۆڵی له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان هه‌یه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی رووسیا سه‌ره‌ڕای كاروباره سیاسیی و كارگێڕییه‌كان و سه‌رقاڵبوونی به جه‌نگی سه‌ربازی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئۆكرانیا، هاوكات له رۆژی جیهانی منداڵاندا باس له گرینگی فیلمی كارتۆنی ده‌كات له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ.
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵان سه‌ردانی ناوه‌ندی رۆشنبیری "زۆتۆڤ"ـی كرد، له مۆسكۆی پایته‌خت و له‌گه‌ڵ جۆلیانا سلاشیۆڤا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی ستۆدیۆكانی "مۆسفیلم"ـی رووسی و سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی فیلمه كارتۆنییه‌كانی رووسیا، باسی له گرینگی وێنه‌ی جووڵه‌دار و فیلمی كارتۆنی كرد، وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان.
پوتن هه‌روه‌ها له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، به پێویستی زانیوه ناوه‌ند و ستۆدیۆكانی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی وێنه‌ی جووڵه‌دار و فیلمی كارۆتنی، له به‌رهه‌مه‌كانیادا ره‌چاوی كه‌سایه‌تییه رووسییه‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كییان له به‌رهه‌مه‌كانیاندا ره‌نگ بداته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ئاماژه‌ی به فیلمی كارتۆنی "ماشا و ورچه‌كه" كردووه، كه گوزارشت له كه‌سایه‌تی و سروشتی رووسی ده‌كات.
هاوكات جۆلیانا سلاشیۆڤا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، فیلمی كارتۆنی ماشا‌و و ورچه‌كه و مانگا پورته‌قاڵییه‌كه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهاندا پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێده‌كرێت، به‌گوته‌ی ناوبراو تا ئێستا كۆمپانیای مۆسفیلم له 40 وڵات‌دا مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو كارتۆنییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.