به‌بێ رووسیا 20 ئاژانسی هه‌واڵگری جیهانی له سه‌نگاپووره به نهێنی كۆبوونه‌وه

K24 - هەولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، به بێ رووسیا، زیاتر له 20 ئاژانسی هه‌واڵگری گه‌وره‌ی جیهانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنیان له سه‌نگافووره ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها رۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه حكومه‌تی سه‌نگافووره رێكی خستبوو و له شوێنێك به نهێنی به‌ڕێوه‌چوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆیته‌رز، ئه‌فرێڵ هێنز به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا له‌و كۆبوونه‌وه نهێنییه به‌شداربووه.
سه‌رباری ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، چینیش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداربووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هیندستان به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، سامانت جوێڵ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری هیندستان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداربووه.
باس له‌وه‌شكراوه، كه ئه‌م كۆبووه‌نه‌یه بۆ باسكردنی پرسه هه‌واڵگرییه‌كان نییه، به‌ڵكو بۆ تێگه‌یشتنه له پرسه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی قووڵ.