بهژماره.. زیانەکانی جهنگی ئۆکرانیا لەسەرەتای ههڵگیرسانییهوه

K24 - هەولێر:
جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و رۆژانە هەردوو لا رایدەگەیێنن بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانەوە چەندین سەربازیان لەیەکتری کوشتووە.
بێگومان قوربانییەکانی جەنگەکە تەنیا سەربازی بەرەکانی جەنگ نیین و رۆژانە حکومەتی ئۆکرانیا ژمارە و ئامارەکانی تایبەت بە قوربانییەکانی جەنگەکە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاودەکاتەوە.

بەگوێرەی ئامارەکان لەسەرەتای دەستپێکی جەنگەکە زیاتر لە 24 هەزار و 12 کەسی مەدەنی لە ئۆکرانیا بوونەتە قوربانی.
465 رۆژە جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و رۆژانە چهندین سەرباز لە هەردوولا لە بەرەکانی جەنگدا دەکوژرێن و بریندار دەبن.
لە دەستپێکی جەنگەوە لە 24ی شوباتی 2022 زیاتر لە 24 هەزار و 12 کەس بوونەتە قوربانی، کە 8 هەزار و 898 کوژراون و 15 هەزار و 117 برینداربوونە.

هەروەها هەزار و 482 منداڵ بەهۆی بۆردومان و هێرشە ئاسمانییەکانەوە بوونەتە قوربانی، 484 لەو منداڵانە کوژراون و 998 دیکەش برینداربوونە.
وڵاتانی رۆژئاوا و ئۆکرانیا بەردەوام رووسیا بە تۆمەتی تاوانی جەنگ لە ئۆکرانیا تۆمەتبار دەکەن و حکومەتی ئۆکرانیا رایدەگەیێنێت، رووسیا 90 هەزار و 523 تاوانی جەنگی لە ئۆکرانیا کردووە.

هەر بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی ئۆکرانیا زیاتر لە 120 هەزار باڵەخانە لە شارەکانی ئۆکرانیا بەهۆی جەنگەوە وێران بوونە.
بهگوێرەی چەند بەڵگەنامەیەکی ئاژانسی هەواڵگری ئەمەریکا، کە لە مانگی چواردا دزەی پێکراوە، زیاتر لە 17 هەزار و 500 سەربازی ئۆکرانی لە ماوەی ئەو 465 رۆژەدا کوژراون و 113 هەزار و 500 دیکەش برینداربوونە.

زیانەکانی ئۆکرانیا لەسەرەتای جەنگهوه
24-02-2022 تا 03-06-2023
ژمارەی قوربانیانی مەدەنی
24.012
کوژراو
8.898
بریندار
15.117
ژمارەی قوربانیانی منداڵ
1.482
کوژراو
484
بریندار
998
تاوانەکانی جەنگ تۆمارکراو لە ئۆکرانیا
90.523
ژمارەی باڵەخانە وێرانكراوهكان
120.000
ژمارهی سهربازه كوژراوهكان
کوژراو 17.500
بریندار 113.500