هۆشداری دەدرێت لەوەی زیرەکی دەستکرد بۆ کاری تیرۆر بەکار بهێنرێت

زیرەکی دەستکرد
زیرەکی دەستکرد

K24 - هەولێر

نزیکەی مانگێک لەمەوبەر ئەو شارەزایانەی کە لەلایەن کۆمپانیای "Open AE" بەکرێ گیراون بۆ هەڵسەنگاندنی ئەپڵیکەیشنی "Chat GBT 4" پێش بڵاوکردنەوەی هۆشدارییاندا لەوەی کە دەکرێت ئەو ئەپڵیکەیشنە بۆ یارمەتیدانی بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی بەکاربهێنرێت، ئەمڕۆ شارەزایانی تیرۆر ئەم هۆشدارییانە پشتڕاست دەکەنەوە.

شارەزایان نیگەرانی خۆیان دەربڕی لەوەی کە بەرنامەکانی چاتی ئەلیکترۆنی کە بە زیرەکی دەستکرد ناودەبرێن، دەتوانن ببنە ئامرازێک بۆ رازیکردنی ئەو تاکانەی کە لاوازن یان جیاوازن لە بۆچوون و بیرۆکەکاندا بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی.

 بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی "زە ​​گاردیەن" کەیسی ماتیۆ کینگی تەمەن 19 ساڵ، کە لەبەریتانیا نیشتەجێیە، هەینی رابردوو بەهۆی پلاندانان بۆ هێرشێکی "تیرۆریستی" سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا، دوای ئەوەی لە ئینتەرنێتدا سەیری توندڕەویی کردووە.

رۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی لە زاری جۆناسان هۆڵ کەی سی، لە رێکخراوی چاودێری "تیرۆر"ەوە، بڵاویکردەوە و گوتیەتی: "ئەوەی من نیگەران دەکات پێشنیارکردنی خەڵکە کاتێک تەنها کۆمپیوتەرێکیان لە بەردەمدایە، ئەوان چاتبۆتەکان بە شارەزا دەزانن لە بەکارهێنانی زمان کە بڕوایان پێدەکات کارەکان ئەنجامبدەن.

جۆناسان پێی وایە کە پێویستە واز لە عەقڵیەتی "یوتۆپیا تەکنەلۆژی" واتە "چەمکی خەیاڵی" بهێنن،   ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی زیرەکی دەستکرد مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی زیاترە لە جاران،هەروەها دروستکەرانی تەکنەلۆژیا پێویستە مەبەستی "تیرۆریستان" لەبەرچاو بگرن لەکاتی دیزاینکردنیدا.

بلانچارد و هۆڵ کەی سی دەڵێن: پرسی سەرەکی ئەوەیە کە چۆن مرۆڤ دەتوانێت کۆنتڕۆڵی AI بکات بۆ ئەوەی سوودەکانی زۆرتر بێت و لە زیانەکانی دوور بکەوێتەوە.

مستەفا ئەلعەتار، توێژەر لە بواری زیرەکی دەستکرد لە زانکۆی نیشتمانی نیل لە میسر، بە شەرقولئەوسەتی راگەیاند، "بەستنی توانای چاتبۆتەکان بۆ فێربوون دەتوانێت مەترسییەکانیان زۆر کەم بکاتەوە و ئەمەش ئەوەیە کە دەبێت داوا بکرێت، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە خراپ بەکارنەهێنرێن".