كه‌شتیگه‌لی رووسی له ده‌ریای ژاپۆن و ئۆخۆتسك مانۆڕێكی به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌دات

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی كه‌شتیگه‌لی رووسی له ئۆقیانووسی هێمن ده‌ستیان به مانۆڕێك كردووه له هه‌ردوو ده‌ریای ژاپۆن و ئۆخۆتسك و تاوه‌كو 20ـی حوزه‌یران به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 5ـی حوزه‌یرانی 2023) وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، زیاتر له 60 كه‌شتی جه‌نگی و كه‌شتی پاڵپشتی و نزیكه‌ی 35 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و هێزه كه‌ناراوییه‌كان و زیاتر له 11 هه‌زار سه‌رباز، به‌شداری له مانۆڕێكی سه‌ربازی كه‌شتیگه‌لی ئۆقیانووسی هێمن ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا باسی له‌وه‌كردووه، له‌و مانۆڕه‌دا یه‌كه ده‌ریاوانییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌وانی ده‌ریایی، چه‌ند پڕۆسه‌یه‌كی ورد ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ به‌دواگه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی ژێرئاو "غه‌واسه"ـی دوژمن و خۆڕاهێنان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵیاندا.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیادا ئاماژه به‌وه‌كراوه، له‌و مانۆڕه به‌رفراوانه‌دا كه تاوه‌كو 20ـی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی پاشكۆی هێزی ده‌ریایی تاقیده‌كرێته‌وه و پشتگیری لۆجستیش به هێزه ده‌ریاوانییه‌كان ده‌درێت.