بەنداوی نۆڤا کاخۆڤکا لە ئۆکرانیا تەقێنرایەوە

رووسیا و ئۆکرانیا یەکتری بە ئەنجامدانی کارەکە تۆمەتباردەکەن
وێنەی بەنداوی کاخۆڤکا - وێنە: مانگی دەستکردی ماکسەر
وێنەی بەنداوی کاخۆڤکا - وێنە: مانگی دەستکردی ماکسەر

K24 - هەولێر:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەنداوی نۆڤا کاخۆڤکا کە دەکەوێتە سنوری هەرێمی خیرسۆن و لەلایەن رووسیاوە کۆنترۆڵکراوە تەقێنرایەوە، رووسیا و ئۆکرانیاش یەکتری بە ئەنجامدانی کارەکە تۆمەتباردەکەن.

لەبارەیەوە فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، قەبارەی زیانەکان و خێرای دەرپەڕینی ئاو لە بەنداوەکە و ئەو ناوچانەی زیانمەند دەبن، هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.

فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی رووسیا هۆشداریشیدا، تەقاندنەوەی بەنداوەکە هەڕەشەی دروستبوونی لافاو لەناوچەکانی نزیک رووباری دینپرۆ دروست دەکات، هەروەها کاریگەری لەسەر دابینکردنی ئاو بۆ نیمچە دوورگەی کریمیاش دەبێت.

لەبەرامبەردا دەسەڵاتدارانی سنوورەکە، کە بەنزیک لە رووسیا ناسراون، سەرەتا رەتیانکردەوە بەنداوی نۆڤا کاخۆڤکا تەقێندرابێتەوە، بەڵام دواتر ئاماژەیان بەوەدا، بەنداوەکە رووبەڕووی هێرشی توندی تیرۆریستی بووەتەوە.

هاوکات، ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لەناکاو دەربارەی کاریگەرییەکانی تەقینەوەی بەنداوی نۆڤا کاخۆڤکا دەکات.

بەنداوەکە لەسەردەمی یەکێتی سۆڤیەت دروستکراوە و دەکەوێتە سنووری هەرێمی خیرسۆنەوە لە باشووری ئۆکرانیا.