كریملین ئۆكرانیا به ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌نداوی نۆڤا كاخۆڤكا تۆمه‌تبار ده‌كات

K24 - هەولێر:
كۆشكی كریملین رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌نداوی نۆڤا كاخۆڤكا، كارێكی تێكده‌رانه‌ی به‌ئەنقەستە و له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه ئه‌نجام دراوه به مه‌به‌ستی بێبه‌شكردنی هه‌رێمی دوورگه‌ی كرێمه له ئاو.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 6ـی حوزه‌یرانی 2023) كۆشكی كریملین له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌نداوی نۆڤا كاخۆڤكا رایگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه، ئۆكرانیا به‌و كاره تێكده‌رانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات، رووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی خراپ ده‌بێته‌وه.
كریملین هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، كه ئۆكرانیا سه‌باره‌ت به ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه داویه‌تی پاڵ رووسیا، هاوكات دیمیتری بیسكۆڤ، وته‌بێژی كۆشكی كریملین رایگه‌یاندووه، ئۆكرانیا به ئه‌نقه‌ست به‌نداوه‌كه‌ی ته‌قاندووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌كان له‌سه‌ر هێرشه پێچه‌وانه شكستخواردووه‌كانی لاببات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یانس ستۆلتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی په‌یمانی ناتۆ رایگه‌یاند، ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌نداوی نۆڤا كاخۆڤكا، وه‌حشیگه‌ریه‌تی رووسیا له ئۆكرانیا نیشان ده‌دا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (سێشه‌ممه 6ـی حوزه‌یرانی 2023) بەنداوی نۆڤا کاخۆڤکا کە دەکەوێتە سنوری هەرێمی خیرسۆن و لەلایەن رووسیاوە کۆنترۆڵکراوە تەقێنرایەوە، رووسیا و ئۆکرانیاش یەکتری بە ئەنجامدانی کارەکە تۆمەتباردەکەن.
لەبارەیەوە فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، قەبارەی زیانەکان و خێرای دەرپەڕینی ئاو لە بەنداوەکە و ئەو ناوچانەی زیانمەند دەبن، هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.
فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی رووسیا هۆشداریشیدا، تەقاندنەوەی بەنداوەکە هەڕەشەی دروستبوونی لافاو لەناوچەکانی نزیک رووباری دینپرۆ دروست دەکات، هەروەها کاریگەری لەسەر دابینکردنی ئاو بۆ نیمچە دوورگەی کریمیاش دەبێت.
لەبەرامبەردا دەسەڵاتدارانی سنوورەکە، کە بەنزیک لە رووسیا ناسراون، سەرەتا رەتیانکردەوە بەنداوی نۆڤا کاخۆڤکا تەقێندرابێتەوە، بەڵام دواتر ئاماژەیان بەوەدا، بەنداوەکە رووبەڕووی هێرشی توندی تیرۆریستی بووەتەوە.
هاوکات، ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لەناکاو دەربارەی کاریگەرییەکانی تەقینەوەی بەنداوی نۆڤا کاخۆڤکا دەکات.
بەنداوەکە لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەت دروستکراوە و دەکەوێتە سنووری هەرێمی خیرسۆنەوە لە باشووری ئۆکرانیا.