فینلاند نۆ دیپلۆماتكاری رووسی له وڵاته‌كه‌ی بۆ تۆمه‌تی سیخوڕیكردن ده‌ركرد

K24 – هەولێر:
حكومه‌تی فینلاند رایده‌گه‌یه‌نێت، نۆ دیپلۆماتكاری رووسی كه له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له هێلسنكی كاریان ده‌كرد، به تۆمه‌تی كاری سیخووری ده‌ركرد.
له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، حكومه‌تی فینلاند بڵاویكرده‌وه، نۆ دیپلۆماتكاری رووسی كه له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له هێلسنكی خه‌ریكی كاری سیخوڕیكردن بوون، ده‌ركران. روونیشیكرده‌وه، چالاكییه‌كانیان دژی رێككه‌وتننامه‌ی ڤییه‌ننایه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان و كاری دیپلۆماتكاری".
له‌مباره‌یه‌وه ماریا لیڤالا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فینلاند رایگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاژانسی هه‌واڵگری فینله‌ندا ده‌ركراوه".
ئاژانسی هه‌واڵگری فینلاند له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "ئه‌مه پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌واڵگری رووسیه له فینلاند".
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و فینلاند دوای جه‌نگی ئۆكرانیا تێكچوو، دوای ئه‌وه‌ی هێلسنكی داوایكرد ببێته ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆ و داواكه‌ی قبوڵكراو، له مانگی نیسانی رابردوو بووه ئه‌ندامی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه.
هه‌روه‌ها بیكا هاڤیستۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلاند رایگه‌یاندووه، رووسیا هه‌ژماری تایبه‌تی بانكی باڵیۆزخانه‌ی فینلاند له مۆسكۆ و كونسوڵخانه‌ی فینلاند له سانپیترسبۆرگ بلۆككردووه.