یونیسێف: له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2008ـه‌وه نۆ هه‌زار منداڵی عێراقی به‌هۆی شه‌ڕه‌كانه‌وه كوژراون

K24 – هەولێر:
رێكخراوی یونیسێف ئاماری كووشتن و كهمئهندابوونی منداڵانی عێراقی به‌هۆی جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان بڵاوكرده‌وه. یونیسێف رایده‌گه‌یه‌نێت، نۆ هه‌زار منداڵی عێراقی به‌هۆی شه‌ڕه‌كانه‌وه كوژراون.
رێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌میانه‌ی راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا له ساڵی 2005ـه‌وه تاكو ئێستا، به‌هۆی جه‌نگ و ناكۆكییه‌كان، 120 هه‌زار منداڵ كوژراون و یاخوود كه‌مئه‌ندام بوونه، واته بۆ هه‌ر رۆژێك 20 منداڵ كهمئهندابوونه و یاخود كوژراون.

یونیسێف روونیشیكرده‌وه، ملیۆنه‌ها منداڵ له‌سه‌رانسه‌ری جیهان ئاواره بوونه و یاخوود هاوڕێ و خێزانه‌كانیان به‌جێهێشتووه.
یونیسێف سه‌باره‌ت به منداڵانی عێراقی ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2008 تاكو 2022، نزیكه‌ی نۆ هه‌زار منداڵی عێراقی كوژراون و یاخوود كه‌مئه‌ندام بوونه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ره‌نگه رێژه‌كه زۆر له‌وه زیاتر بێت، كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه كراوه.

له‌مباره‌یه‌وه شیما سین گۆبتا نوێنه‌ری یونیسێف له عێراق رایگه‌یاند، پێویسته منداڵانی عێراقی دووباره ئاماده و تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگه بكرێنه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ی كه له كه‌مپی هۆل له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، یاخوود ئه‌و منداڵانه‌ی سه‌ر به گرووپ و پێكهاته چه‌كدارییه تیرۆریسته‌كانن و جێگه‌ی مه‌ترسین.
روونیشیكرده‌وه، دووباره ئاماده‌كردن و تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی منداڵانی عێراقی له‌سه‌ر ئاستی تاك، كۆمه‌ڵگه و داموده‌زگاكان، له‌رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی، كه مافه‌كانی منداڵ ره‌چاو بكرێت.

له راپۆرته‌كه‌ی یونیسێفدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی نێوان 2005 تاكو 2022، له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا 315 هه‌زار منداڵ، له‌كاتی روودانی جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان، پێشێلكارییان ده‌رهه‌ق كراوه، جیا له كه‌مئه‌ندامبوونی نۆ هه‌زار منداڵی دیكه.
دووپاتیشیكرده‌وه، له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، 105 هه‌زار منداڵ بۆ جه‌نگ و شه‌ڕكردن كراونه‌ته سه‌رباز، هه‌روه‌ها 32 هه‌زار 500 منداڵ له‌كاتی جه‌نگه‌كان رفێندراون، وێڕای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی 16 هه‌زار منداڵی دیكه بۆ توندتیژی سێكسی.

هه‌روه‌ها له لێكۆڵینه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، كه 16 هه‌زار هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان، جیا له 22 هه‌زار حاڵه‌تی رێگریكردن له گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ منداڵان، له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا تۆماركراوه.