ئێوارە كۆڕێكی شیعری لە هەولێر بەڕێوەچوو

K24 - هەولێر:

 سەنتەری ڕۆشنبیری ئاڵا بۆ پەرەپێدانی هونەر، ئێوارە كۆڕێكی شیعر خوێندنەوەی بۆ هەردوو خانمە شاعیر "رێزان محەمەد و شنۆ زاخۆیی" لەژێر ناونیشانی (ئێوارەیەك لەگەڵ پەیڤی ئەویندا) بەڕێوە برد.

لە كۆڕە شیعرییەكەدا، لە بری وتارخوێندنەوە، هونەرمەند فەرهەنگ غەفوور، بە موزیك و گۆرانی بەشدارییكرد، پاشان هەردوو خاتوونی شاعیر، هاوكات لەگەڵ ژەنینی ئامێری عوود لەلایەن "زانیار عەلی"، چەپكێک لە شیعرەكانی خۆیان خوێندەوە.

شنۆ محەمەد زاخۆیی شاعیر بە کوردستان24ـی راگەیاند: "جێگەی خۆشحاڵییە، کە ئەمڕۆ سەنتەر و ناوەندە رۆشنبیرییەکان هاوکار و پشتیوانن لە بەیتە شیعرییەکانی ئێمەی شاعیردا و ژووانی شیعری و هونەری بۆ پڕۆژەکانمان دەڕەخسێنن، ئەم ئێوارەیەش لەگەڵ هاوڕێ شاعیرەکانم، چەند پارچە هۆنراوەیەکی عاشقانەمان لەگەڵ عودە بەسۆزەکەی فەرهەنگ غەفوور پێشکەشی هونەرمەند و رۆشنبیر و ئازیزانمان کرد لە نێو سەنتەرە خنجیلانەکەی ئاڵادا".

لە كۆتاییدا، چەپكە گوڵی خۆشەویستی پێشكەش بە هەردوو خاتوونی شاعیر كرا.

خ
س
س