ئه‌نجوومه‌نى گه‌نجان به كارى خۆبه‌خشانه هيوا بۆ گه‌نج ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی گه‌نجان رێكخراوێكه به نیازه خۆبه‌خشانه و له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ر له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و به كار و چالاكییه‌كانی، ھیوایەك بۆ توێژی گه‌نجان بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش ده‌ڵێت: یه‌كێك له پرۆژه‌كانیان رەخساندنی هه‌لی كاره‌و هه‌وڵده‌ده‌ن ببینه پردێك له نێوان گه‌نجانی خاوه‌ن بڕوانامه‌و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت، بەوه‌ش قورسایی سه‌رشانی حكوومه‌ت كه‌م ده‌بێته‌وه.