نه‌جیبه نه‌جیب: بودجه له عێراق وه‌ك بابه‌تێكی سیاسی ته‌ماشا ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵانی 2023، 2024 و 2025، هاوكات په‌رله‌مانتارێكی پێشووتری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بودجه له عێراق وه‌ك بابه‌تێكی سیاسی ته‌ماشا ده‌كرێت و لایه‌نه شیعه‌كان ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ی لاوازكردنی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆنترۆڵ بكه‌ن.
نه‌جیبه نه‌جیب، په‌رله‌مانتاری پێشووتری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بودجه له عێراق وه‌ك بابه‌تێكی سیاسی ته‌ماشا ده‌كرێت، له كاتێكدا بابه‌تێكی دارایی و یاساییه، روونیشیكرده‌وه، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2005ـوه عێراق نه‌یتوانیوه بودجه وه‌ك خۆی ده‌رباز بكات، به‌ڵكو به‌رده‌وام كێشه و گرفتی جۆراوجۆری ده‌خرێته به‌رده‌م، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌موو ساڵێك له كاتی په‌سندكردنی بودجه‌ی فیدڕاڵی، لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مان به‌تایبه‌تی شیعه‌كان به‌رامبه‌ر به پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو سه‌ركردایه‌تی شیعه له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوونه، كه گۆڕانكاری له پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی ساڵی 2023 و ساڵانی 2024 و 2025 بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی، ده‌ستكاریكردنی بڕگه‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان له‌ناو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی، پێشێلكردنی ده‌ستوور و ته‌نانه‌ت ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه كه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆكراوه، هه‌روه‌ها سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، پێشێلكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه، مانای وایه رێگری ده‌كرێت له‌وه‌ی حكومه‌تی سوودانی كاره‌كانی خۆی بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئامانجی ئه‌و كه‌س و لایانانه‌ی ده‌یانه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان باش نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌یه عێراق بكه‌نه‌وه وڵاتێكی ناوه‌ندی و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو جومگه و سیسته‌مه‌كه‌یدا بگرنه‌وه و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی، مامه‌ڵه‌ی پارێزگایه‌كی عێراق بۆ بكه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه له رێگه‌ی ئابوورییه‌وه ده‌یانه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر بارودۆخه‌كه‌دا بگرن، به‌شێوه‌یه‌ك پێیان وایه ئه‌گه‌ر توانیان ده‌ست به‌سه‌ر ئابووری هه‌رێمی كوردستاندا بگرن، ده‌توانن هه‌موو هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه‌وه ژێر كۆنترۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا.