ناسر هه‌ركی: دروستكردنی كێشه بۆ به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان لێدانه له كابینه‌كه‌ی سوودانی
K24 - هەولێر:
بڕیار وایه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵانی 2023، 2024 و 2025 ئه‌نجام بدرێت، هاوكات په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشوو رایده‌گه‌یه‌نێت، دروستكردنی كێشه بۆ به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، لێدانه له كابینه‌كه‌ی سوودانی و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی.
ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق به‌رده‌وام باكگراوندێكی پێشوه‌خته‌یان هه‌یه سه‌باره‌ت به به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی فیدڕاڵی و هه‌موو هه‌وڵیان بۆ ئه‌وه‌یه، له به‌شی كورد و ماف و شایسته‌كانی كه‌م بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد، هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی زۆر پرس و بابه‌تدا هاوڕا نین، هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌كات رێككه‌وتنه‌كان به ئاراسته‌ی خۆیان نه‌بن و لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه رێككه‌وتن.
هه‌روه‌ها ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی بوونی ئه‌و هه‌موو ناكۆكییانه‌ی له‌سه‌ر به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پرسه‌كانی دیكه هه‌یه، دادگای فیدڕاڵییه، به‌وپێیه‌ی له بری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بووه‌ته به‌شێك له كێشه‌كان و دروستكردنی ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی زۆر بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه.
ناسر هه‌ركی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا له عێراق ده‌سه‌ڵاتدارن و ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، بڕوایان له ناسنامه‌ی نوێی عێراق نییه، وه‌ك عێراقی دیموكراسی و فره‌یی و پاراستنی مافی هه‌مووان وه‌ك یه‌ك، به‌ڵكو به‌رده‌وام بیر له به‌ناوه‌ندیكردنه‌وه‌ی عێراق ده‌كه‌نه‌وه.
روونیشكرده‌وه، دروستكردنی كێشه بۆ به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، لێدانه له كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی و به‌رنامه‌ی كار و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت.