نوێترین ده‌نگۆیه‌كان: هیلال شوێنگره‌وه‌ی مێسی دیاریكرد

رۆژانە نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە سەرجەم رۆژنامە و ماڵپەڕ و ئاژانسە بەناوبانگەکانی ئەوروپاتان بۆ رووماڵ دەکەین. رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بزانن.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی هیلالی سعوودیه له گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی شكستی هێنا، كارگێری یانه‌كه راسته‌وخۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح به ئۆفه‌رێكی خه‌یاڵی چوونه سه‌رهێڵ كه پێشبینی ده‌كرێت ئۆفه‌ره‌كه‌ی هیلال بۆ ئه‌ستێره میسرییه‌كه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول بگاته 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ هه‌ر ساڵێك – رۆژنامه‌ی عهكاسی سعوودیه
یانه‌ی ئینته‌ر میامی ئه‌مریكا بۆ دڵخۆشكردنی لیۆنێل مێسی هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئانخێل دی ماریای یاریزانی یوڤێنتۆس چڕكردووه‌ته‌وه - سكای سپۆرتسی ئیتاڵیا
هاری کەین هێرشبەری یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی کەسە نزیکەکانی ئاگادار کردووەتەوە، ئامادەیە لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید، واز لە ریکۆردی ئالێن شیرەر باشترین گۆڵکاری ئینگلیزی پرێمەرلیگ بێنێت – رۆژنامه‌ی ئاتڵێتیكی ئینگلیزی
یاریی كۆتایی كۆنفڕانسلیگ دواین یاریی دیكلان رایس بوو به درێسی وێستهام یونایتد، هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی یانه‌ی وێستهام ئۆفه‌رێكی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی به مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 200 هه‌زار پاوه‌ند پێكهشی رایس كردووه به‌ڵام ئه‌و یاریزانه ره‌تیكرده‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له نێوان یانه‌كانی ئارسێناڵ و مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌م هاوینه په‌یوه‌ندی به یه‌كێكیانه‌وه بكات – ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا
پاریس سانجێرمان به گرێبه‌ستێك تا 2028 له‌گه‌ڵ به‌رگریكاری ئۆروگوایی یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا (مانوێل ئوگارتی) گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن، ته‌نیا راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه - فابریزیۆ رۆمانۆ