ئیخلاس دلێمی: ئه‌سته‌مه ئه‌و بڕگانه‌ی سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان زیادكراون وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت
K24 – هەولێر:
ئیخلاس دلێمی، په‌رله‌مانتاری پارتی و جێگری لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له‌باره‌ی گفتوگۆكردنی ڕه‌شنووسه نوێیه‌كه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵ كۆتاییپێهات.
دلێمی تایبه‌ت به كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له هه‌ردوو مادده‌ی 13 و 14ـدا كێشه‌ی گه‌وره هه‌بوو و چه‌ندین خاڵ زیادكراون، كه زیانی گه‌وره و كێشه‌ی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كه‌ن.
گوتیشی، پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له پێشێلكردنی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ئه‌سته‌مه ئه‌وه‌ی زیادكراوه وه‌ك خۆی له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌وڵه‌كان له ناوخۆی فراكسیۆنه كوردییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه به‌رده‌وامیان هه‌یه، روونیشیكرده‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌گه‌نه رێككه‌وتن، گوتیشی، له‌لای خۆیانه‌وه شیعه‌كانیش كێشه‌ی گه‌وره‌یان له‌ناو خۆیاندا هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر كرد.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی سیاسی هه‌بێت، هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن. دلێمی به ئاساییشی زانی كه له كاتی په‌سندكردنی بودجه‌دا هه‌ندێك په‌رله‌مانتار یان هه‌ندێك فراكسیۆن ناڕازی بن و بۆچوونی پێچه‌وانه‌یان هه‌بێت.