نرخی هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕ و به‌خاكسپاردن له عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه
K24 – هەولێر:
گرانی نرخی هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕ و به‌خاكسپاردن و كرێی شوشتنی مردوو و گواستنه‌وه‌یان بۆ گۆڕستانه‌كان، یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه چه‌ندین ساڵه به‌رۆكی عێراقییه‌كانی گرتووه، ئه‌ویش گرانی نرخی زه‌ویی گۆڕستانه‌كانه كه له هه‌ندێك ناوچه‌ی عێراقدا بازرگانی پێوه ده‌كرێت كه نرخی گۆڕێك به دوو ملیۆن دینار ده‌فرۆشرێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه خێزانه‌كه‌یان بڕه پاره‌یه‌ك بۆ كڕینی گۆڕ پاشه‌كه‌وت بكه‌ن.
جگه له‌ده‌ستدانی ئازێزێكیان، ناخۆشییه‌كی دیكه بۆ خانەوادەی مردووەکان لە عێراق زیاد دەکات، ئه‌ویش زۆری تێچووی به‌خاكسپاردنی مردووه‌كانیانه، هەرچەندە هاوشێوەی خزمەتگوزارییەکانی دیکە هیچ پەیوەندییەکی بە دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکییه‌وه نییه، بەڵام هێشتا نرخەکان لە بەرزبوونەوەدان.
بەهای هەڵکەندنی یەک گۆڕ و به‌خاكسپاردنی مردووێک لە گۆڕستانێكی ئاسایی شاری نەجەف دوو ملیۆن دیناری عێراقی تێده‌چێت، لە کاتێکدا لە گۆڕستانی وادی سه‌لام دەگاتە 900 هەزار دینار، هه‌روه‌ها تێچووی لە گۆڕستانی محەممەد سه‌كران لە بەغدا لە ملیۆنێک دینار تێدەپەڕێت، به‌گشتی بڕە پارەکانیش لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە و شارێک بۆ شارێکی دیکە جیاوازە.
به‌گشتی لە کاتی کارەساتەکانی وەک كرده‌وه‌ی تیرۆریستی، ئاگرکەوتنەوە و رووداوی هاتوچۆ، خواست لەسەر گۆڕ هەڵکەندن و به‌خاكسپاردن زیاد دەکات، ئەو زەوییەی کە نزیکەی 10 مردووی تێدابێت، نزیکەی 5 ملیۆن دینارە و بەزۆری هی خەڵکە یان موڵكی شارەوانین، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێك زه‌وی هه‌یه لەلایەن هەندێک لایەنەوە ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
زۆرێک لە عێراقییەکان بۆ به‌خاكسپاردنی مردووه‌كانیان ناچارن بچنە گۆڕستانە بچووکەکان، یان ئەوانەی لە شارەکانەوە دوورن، بۆ ئەوەی تێچووی کەمتر بدەن بە بەراورد بە گۆڕستانە ناسراو و پیرۆزه‌كانی وەک گۆڕستانەکانی نەجەف،کەربەلا و کازمییە.
به‌و پێیه‌ی مردن له‌عێراقدا زیاتره له‌وڵاتانی دیكه، بۆیه پیشه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕ و كفنكردن و بەخاکسپاردنی رۆژانه له‌زیادبووندایه، بۆیه گۆڕستانه‌كانی شاری نه‌جه‌ف له‌ڕووی نرخه‌وه به‌رزترینن به به‌راورد به گۆڕستانه‌كانی دیكه‌ی وڵات، لە ئەنجامدا زۆرێک لە خێزانەکان ئەم پارچە زەویانە دەکڕن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا تووشی كێشه نه‌بنه‌وه.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌سێكیان گیان له‌ده‌ستده‌دات رووبه‌ڕووی كێشه ده‌بنه‌وه ئه‌ویش به‌رزی نرخی هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕ و بەخاکسپاردنە، جیا لە خەرجییەکانی پرسەدانان، به‌جۆرێك زۆربه‌ی عێراقییه‌كان زه‌وییان له‌ناو گۆڕستانه‌كاندا نه‌كڕیوه و دواتریش له‌گه‌ڵ خاوه‌ن زه‌وییه‌كاندا ده‌بێته كێشه‌یان.
تائێستا هیچ ئامارێکی ورد بۆ ژمارەی گۆڕستانەکان لە عێراقدا نییە، بەڵام به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و پلاندانانی عێراق نزیكه‌ی دوو هه‌زار گۆڕستان هه‌یه و زۆربەی ئەو گۆڕستانانە هەڕەمەکین، هەندێکیشیان له بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانییەکاندا تۆمار نەکراون.