دوایین گۆڕانکاری پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
K24 - هەولێر
بەگوێرە ماددەی 10ـیەمی دوایین رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق، رێگری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکرێت بۆ ئەوەی نەوت لەو کێڵگە نەوتییانە بەرهەمبهێنێت کە دەکەونە سنووری پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکووک، بەڵام لە داهاتوودا ناتوانێت لە هەر کێڵگە نەوتییەکی دیکە کە دەکەونە سنووری ئەو دوو پارێزگایە نەوت بەرهەمبهێنێت.
شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی 8/9ـی حوزه‌یرانی 2023، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، بۆ کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆی هەینی 9ـی حوزه‌یرانی 2023 بە کراوەیی هەڵگیرا و لە بەشی یەکەمی دانیشتنەکەشدا، لە کۆی هەشت ماددە کە خوێندنەوەی بۆ کرا، شەش ماددەی پەسەندکرد و دەنگدان لەسەر ماددەی دووەمی دواخست و ماددەی چوارەمیشی لادا.
پەیامنێری کوردستان24 لە هۆڵی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بۆ کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (9ـی حوزەیرانی 2023) بە کراوەیی هەڵگیرا.
لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە درەنگانی شەوی (8ـی حوزەیرانی 2023)، شەش ماددە لە پرۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 پەسەندکرا کە بریتین لە ماددەکانی (یەکەم، سێیەم، پێنجەم، شەشەم، حەوتەم و هەشتەم)، هەروەها دەنگدان لەسەر ماددەی دووەم دواخرا و ماددەی چوارەمیش لەناو پرۆژەیاساکە لادرا.
لە ماددەی یەکەمی پرۆژەیاسای بودجەدا کە پەسەندکرا، بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 130 هەزار دینار بۆ ماوەی سێ ساڵ (تا کۆتایی ساڵی 2025) جێگیرکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتیش بە 70 دۆلار دانراوە.
هەروەها لە بودجەدا بڕی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دانراوە، بە 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانیشەوە.
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 258 پەرلەمانتار لە کۆی 329 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24 بەهۆی ئەوەی 85 پەرلەمانتار لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەشتی وڵاتی سعوودیە دەکەن، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پەلەی کردووە لە دەستپێکردنی دانیشتنەکەی پەرلەمان بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، بۆ ئەوەی لە وەرزی پشووی یاسایی و گەشتکردنی ئەو پەرلەمانتارانە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەهۆی تەواونەکردنی رێژەی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران دوانەکەوێت و دانیشتنەکە بە کراوەیی هەلبگرێت ئەگەر لایەنەکانیش لەم دوو رۆژەدا نەگەنە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر تەواوی بڕگەکانی پرۆژەیاساکە.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ده‌بووایه كاژمێر 1ـی دوای نیوه‌ڕۆی (هه‌ینی 9ـی حوزه‌یرانی 2023)، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه ده‌ستپێبكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واوی په‌رله‌مانتاره‌كان نه‌گه‌یشتبوونه نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتژمێر 3ـی ئێواره دواخرا.
له‌مباره‌یه‌وه ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ده‌بوایه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی، كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێبكات، به‌ڵام بۆ كاتژمێر 3:00ـی ئێواره‌ی دواخرا.
ڤیان سه‌بری هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هه‌ردوو مادده‌ی 13 و 14ـی بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگن، كه مادده‌ی 13 پێكهاتووه له هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه و هه‌ولێر كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان، ده‌رهێنان و گواستنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، فرۆشتنه‌كه‌شی كۆمپانیای سۆمۆ ده‌یكات.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی هه‌روه‌ها گوتی: كورد لای گرنگه پاره‌ی فرۆشی نه‌وت له بانكێك دابندرێت".
گوتیشی: "چوار فراكسیۆن، كه پێكهاتوون له پارتی، كۆمه‌ڵ، نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كگرتوو، داوا ده‌كه‌ن بڕگه‌ی 9 له به‌ندی 14 ی پڕۆژه‌یاسای بودجه ناده‌ستوورییه و ده‌ستوه‌ردانه له پێكهاته و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا یه‌كێتی نیشتمانی ده‌یه‌وێت ده‌نگ به‌و به‌نده‌ی پڕۆژه یاسای بودجه بدات".
هادی سه‌لامی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، گفتوگۆكانی لیژنه‌ی دارایی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی و به‌و ئاڕاسته‌یه ده‌چن پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند بكرێت.
له‌باره‌ی مادده‌ی 13 و 14 ی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، لیژنه‌ی دارایی له‌كۆبوونه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی گونجاو كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق و كورد و فه‌رمانبه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا، بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی موحسن مەندەلاوی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هۆڵی کۆبوونەوەی جێهێشت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌یان كرد و له‌نێو كۆبوونه‌وه‌كه رایانگه‌یاندووه، كه تێبینییان لەسەر یاسای بودجە هەیە. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، دەبێت پێش پەسەندکردنی بودجە رێککەوتنی سیاسی بکرێت.
دووپاتیشی ده‌كه‌نه‌وه كه لە کۆبوونەوەکەدا باسی پەرپێدانی پارێزگاکانیان کردووە.
چوارچێوەی هەماهەنگی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مڕۆ دەچینە هۆڵی پەرلەمان و پرسی بودجه یەکلادەکرێتەوە.
هه‌روه‌ها په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری دارایی گەیشتە پەرلەمانی عێراق و لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا، هادی عامری پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌وه، سیپان عه‌زیز ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، بڕیاره کاتژمێر 4 کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێبکات و نیمچه رێککەوتنێک لەنێوان لایەنەکان لەسەر ماددەکانی 13 و 14 هەیه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ـی حوزه‌یرانی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هیوادارم فراکسیۆنە کوردستانییەکان پارێزگاریی لە قەوارەی هەرێم و مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی بکەن".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین تویتیدا سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجە، دەڵێت: هیوادارم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بە هەستی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆژەیاسای بودجە بکەن و پارێزگاریی لە قەوارەی هەرێم و مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی بکەن و دژی هەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێم بوەستنەوە.
دواتر شەریف سلێمان، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تایبەت بە کوردستان24، رایگەیاند، کۆبوونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە بە مەبەستی گەیشتنە رێککەوتن بۆ پەسەنکردنی پرۆژە یاسای بودجە.
ئەو ئەندامە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژەوەی بەوەدا، ئێمە لەگەڵ ئەوەین بودجە پەسەندبکرێت بە شێوەیەکی دەستووری و یاسایی، مافی هەموو گەلی عێراقی تێدا فەرهامبکرێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
لەبارەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەو ئەندامە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەران ئەو پرسە تایبەت نییە تەنها بە لایەنێک، بەڵکو ئەو پرسە تایبەتە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە جدی کار دەکەین بۆ ئەوەی بیچەسپێنین لە بودجەدا سورین لەسەر گەڕانەوەی پاشەکەوتی فەرمانبەران.
رۆژی هەینی 9ـی حوزەیرانی 2023، خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو گۆڕانکارییانەی لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەک ئەندامی لیژنەی دارایی لە ژمارەیەک بڕگە و ماددەی پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجامیان دا، وایان کرد ناکۆکی لە نێوان لایەنە سیاسییەکان دروست بێت و تا ئێستا لەبارەی کۆی پڕۆژەیاساکە نەگەنە رێککەوتن. گوتیشی، "پرسی پڕۆژەیاسای بودجە لە دەست لیژنەی داراییدا نەماوە، بەڵکوو لە دەست لایەنە سیاسییەکاندایە".
وەکو ئەوەی خەلیل غازی ئاماژەی پێ دەدات، "تەنها فراکسیۆنی یەکێتی داوا دەکات حکومەتی عێراق راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بکات، ئەگەر نا سەرجەم فراکسیۆنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دژی ئەو هەوڵەن و نایانەوێت قەوارەی هەرێمی کوردستان لاواز بکرێت".
نه‌رمین مه‌عرووف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، كه تا ئێستا لیژنه‌ی دارایی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام نه‌داوه، به‌هۆی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌ناو په‌رله‌مان. روونیشیكرده‌وه له په‌راوێزی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی هه‌ر ئه‌مڕۆ كراون، كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجام بدرێت سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ناو مادده و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا ئه‌نجام دراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لیژنه‌ی دارایی ده‌نگی له‌سه‌ر زۆربه‌ی بڕگه و مادده‌كانی ناو ره‌شنووسه‌كه داوه، گوتیشی، شه‌وی رابردوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له لیژنه‌ی دارایی ده‌نگ له‌سه‌ر زۆربه‌ی مادده و بڕگه‌كان درابوو، به‌ڵام ناكۆكی له‌سه‌ر مادده‌ی دووه‌م دروست بوو، باسی له‌وه‌ش كرد، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی داراییدا له مادده‌ی نۆوه ده‌ست به په‌سندكردن ده‌ده‌ن، به‌ڵام دیار نییه له‌ناو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا بارودۆخه‌كه چۆن ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به هه‌ردوو مادده‌ی 13 و 14، روونیكرده‌وه، كه ته‌نها ئه‌و دوو مادده‌یه رێگر نین له‌به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی بودجه، به‌ڵكو له‌ناو شیعه و سوننهشدا ناكۆكی هه‌یه. جه‌ختیشكرده‌وه، كه فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مان پێداگره له‌سه‌ر دوو پێشنیازه‌كه‌ی، كه تایبه‌ته به پشكی پارێزگاكان و گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه، گوتیشی تا كۆتایی كار بۆ جێگیركردنی ده‌كه‌ن.
سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، تایبەت بە کوردستان24، رایگەیاند، کێشە و گرفتەکان تاکو ئێستا ماون، به‌ڵام به ئاماده‌بوونی سه‌ركرده سیاسییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كاندا، دیدگاكان زیاتر روون ده‌بنه‌وه و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ریش خێراتر دەبن.
هەروەها راشیگەیاند، زۆربەی پرسەکان رێکەوتنییان لەسەر کراوە، هەروەها ئەو ماددەیە لەسەر هەرێمی کوردستان هەڵگیرا کە دەگوترا ئەگەر 400 هەزار بەرمیل نەفرۆشرێت بە هەرهۆکارێک بودجەی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت، بەڵکو جێگرەوەی بۆ دەستنیشانکراوە ئەگەر ئەو نەوتە نەفرۆشرا ئەوا دەدرێتە پاڵاوگەکانی ناوخۆ و ئەو بابەتەش کۆتایی پێهات.
ئاماژەی بەوەشدا، تەنیا بابەتێک ماوە رێککەوتنی لەسەر بکرێت و چارەسەربکرێت، ئەویش پرسی دانەوەی قەرزەکانی هەرێمی کوردستانە بە بانکی تی بی ئای عێراق، کە حکومەتی عێراقی حەوت ساڵی بۆ دانابوو، بەڵام "بە داخەوە لیژنەی دارایی کردوویانەتە پێنج ساڵ، ئەمەش قوراسییەکی زۆرە بۆ سەر هەرێمی کوردستان".
كاتژمێر 6:30 خوله‌ی ئێواره‌ی هه‌ینی 9ـی حوزه‌یرانی 2023، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 201 پەرلەمانتار و سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوای عه‌سری هه‌ینی 9ـی حوه‌زیران، کۆبوونەوەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح؛ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگری سەرۆکوەزیران و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆتایی هات.
خدر مه‌نتك، په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له لیژنه‌ی دارایی له‌ناو ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه كرا، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو رێككه‌وتنه سیاسییه‌كانی نێوان هێز و فراكسیۆنه جیاجیاكانی عێراق بوو، به‌تایبه‌ت ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی حكومه‌تی نوێی به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له‌سه‌ر پێكهێنرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و كێشانه‌ی له‌ناو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا دروست بووه، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو پێویستی به رێككه‌وتنی نوێی سیاسی هه‌یه، چونكه به‌شێكیان په‌یوه‌ندیان به پێشێلكردنی ده‌ستووره‌وه هه‌یه. جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی ئه‌و گۆڕانكارییانه رازی نییه و قبووڵی ناكات.
پاشان دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی ده‌ستپێكرد، بەهۆی نەبوونی رێککەوتنی سیاسی، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی پەرلەمانی راگرت و هۆڵی کۆبوونەوەکەی بەجێهێشت.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگری سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، گفتوگۆکان لەوبارەوە بەردەوامن و "وابزانم ئەمشەو تا بەیانی لە پەرلەمانی عێراق دەمێنینەوە".
ئەم لێدوانەی فوئاد حوسێن لە کاتێکدایە؛ کاتژمێر 07:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەهۆی نەبوونی رێککەوتنی سیاسی کۆبوونەوەی پەرلەمانی راگرت و هۆڵی کۆبوونەوەکەی بەجێهێشت.
هاوکات فراس موسلماوی، ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا بە کوردستان24ـی راگەیاند، لیژنەی دارایی پەرلەمان لەکۆبوونەوەدایە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر هەردوو ماددەی 13 14ـی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان بکەن کە رێککەوتنی لەسەر کراون.
سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تایبەت بە کوردستان24، رایگەیاند، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ بایکۆتکردن نییە، هێشتا دەرگای رێککەوتن و گفتوگۆ کراوەن.
هەروەها راشیگەیاند، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق راگیراوە تا ئەو کاتەی لایەنەکان گفتوگۆ دەکەن و رێککدەکەون، هەروەها پارتی دیموکراتی کوردتسان بایکۆتی کۆبوونەوەکانی نەکردووە.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەختی لەوەکردەوە، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین لە بودجەدا کە ئەو گۆرانکاریانەی دوایی لیژنەی دارایی لەسەر ماددەکانی 13 و 14 جێبەجێنەکرێت، بەڵکو هەندێک گۆرانکاری نوێ دەکرێت چونکە پێشنیازی نوێ هەیە.
ڤیان ده‌خیل، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تایبه‌ت به كوردستان24ـی جه‌ختیكرده‌وه، كه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌موو مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌و پڕۆژه بودجه‌یه‌دا جێگیر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند، دانوستان له‌نێوان پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه هه‌یه و پارتی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ڤیان ده‌خیل روونیكرده‌وه، كه نابێت ده‌قه‌كانی پڕۆژه‌یاسا دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق و ده‌ستووری عێراق بن، تا كار نه‌گاته سكاڵاكردن له دادگای فیدڕاڵی.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوورییه و هه‌یكه‌لێكی ده‌ستووری و سیاسی هه‌یه و قبووڵی هیچ بابه‌تێك ناكرێت، كه هه‌ر بابه‌تێك دژی ئه‌و قه‌واره سیاسی و ده‌ستوورییه بێت. به پێویستیشی زانی هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان هاوڕا بن له‌سه‌ر پاراستنی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان.
دواتر پەیامنێری کوردستان24 له ژووری هه‌واڵی كاتژمێر 8ـدا رایگەیاند، بڕگەی پێدانی 10%ـی مانگانەی پاشەکەوتی مووچە لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق لابرا.
پاشان ڤیان سه‌بری، سەرۆکی فراسیۆنی پارتی لەبارەی لابردنی بڕگەی پاشەکەوتی بودجە لە پڕۆژەیاسای گشتیی بودجەی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، "ئێمە وەكو پارتی بەهەموو جۆرێك لەگەڵ ئەوەین پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بدرێتەوە، چونكە ئەمە مافی فەرمانبەرانی هەرێمە و پێویستە تەرخانی دارایی لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە بۆ بكرێت."
گوتیشی: "هەموو ئەوانەی موزایەدە لەوبارەیەوە دەكەن تەنیا یاری بە هەست و سۆزی خەڵك دەكەن. كەسیان داوای ئەوەیان نەكردووە كە دەبێ بڕە پارە تەرخان بكرێت بۆ ئەو مەبەستە."