حاجیانی هەرێمی کوردستان لە کەربەلا بەرەو سعوودیە بەڕێکەوتن

K24 – هەولێر

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 10/6/2023، حاجیانی هەرێمی کوردستان لە شاری کەربەلا بەرەو عەرەبستانی سعوودیە بەڕێکەوتن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، حاجیانی هەرێمی کوردستان شەوی رابردوو لە کەربەلا مانەوە و ئەمڕۆ لەوێوە بە رێگەی وشکانی بەرەو عەرەبستانی سعوودیە بەڕێکەوتن.

دوێنێ 9/6/2023 یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی كوردستان، کە ژمارەیان 690 حاجییە بە رێگەی وشکانی بەڕێکەوتن.