12مین گۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا بەڕێوەدەچێت

لە کۆنگرەکەدا 29 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سکرتێرێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان -سووریا ( پەدەکەسە)
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان -سووریا ( پەدەکەسە)

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونی 200 ئەندام، 12مین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا بەڕێوەدەچێت.

کارەکانی کۆنگرە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و 29 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێن و لەنێوان 29 ئەندامەکەشدا سکرتێرێک بۆ پارتەکەیان دیاریدەکەن.

پارتی دیموکراتی کوردستان -سووریا ( پەدەکەسە) یەکێکە لە گەورەترین پارتەکانی رۆژئاوای کوردستان  و لە ساڵی 1957 دامەزراوە.

بەهۆی رەوشی ئەمنی رۆژئاوای کوردستان، کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان -سووریا لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.