کەشناسی: باران دەبارێت

K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە هەندێک ناوچە ئەگەری تاوە باران هەیە.
بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە دوای نیوەرۆوە دەبێت هەوری تەواو ئەگەری بارینی تاوە بارانی کورت خایەن هەیە لە هەندێ کات و شوێنی جیا جیا، لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با لە هەندێک ناوچە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، سبەی یەکشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 39
سلێمانی: 37
دهۆک : 36
کەرکوک: 42
هەڵەبجە : 38
زاخۆ : 37
سۆران : 36
گەرمیان: 43