لە تورکیا تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

شوێنی تەقینەوەکە | وێنە: IHA
شوێنی تەقینەوەکە | وێنە: IHA

K24 - هەولێر

لە شاری ئەنقەرە تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی مووشەک و تەقەمەنی روویدا و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا. 

ئەمڕۆ شەممە 10ـی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی ئەلەماداخی شاری ئەنقەرە تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی دروستکردنی چەک و مووشەک روویدا. 

 بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا، بەهۆی تەقینەکەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەک کەسی دیکەش بریندارن.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیادا ئاماژە بە هۆکاری تەقینەوەکە نەکراوە. 

هاوکات ڤاسیپ شاهین، پارێزگاری ئەنقەرە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە. 

شوێنی تەقینەوەکە | وێنە: IHA
شوێنی تەقینەوەکە | وێنە: IHA

 

شوێنی تەقینەوەکە | وێنە: IHA
شوێنی تەقینەوەکە | وێنە: IHA