به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا
K24 – هەولێر:
په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی ئه‌مڕۆ ئێواره‌ی به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی دواخست.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، تا ئه‌وكاته‌ی رێژه‌ی یاسایی دانیشتنی په‌رله‌مان ته‌واو ده‌بێت، دانیشته‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئێواره دواخرا.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی عێراق كاتی ده‌ستپیكردنی دانیشتنه‌كه‌ی دیارینه‌كرد، په‌یامنێری كوردستان24یش له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گه‌یشته باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق.
پەرلەمانی عێراق لە پرۆسەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵەکانی (2023، 2024 و 2025) بەردەوامە و تا ئێستا لە هەردوو دانیشتنی هەردوو رۆژی هەینی و شەممە، 18 ماددەی پەسەندکردووە و دوو ماددەشی لاداوە.
درەنگانی شەوی (8ـی حوزەیرانی 2023) پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 258 پەرلەمانتار لە کۆی 329 پەرلەمانتار دەستی بە دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی کرد کە پێشتر دوو خوێندنەوەی بۆ کرابوو،دوای ئەوەی لە رۆژی (13ـی ئادار/مارسی 2023) لەلایەن ئەنجوومەنی وه‌زیرانی عێراقەوە پەسەندکرا و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی کرد.