ژنێك و دوو منداڵ له به‌رسا مردن

K24 – هه‌ولێر:
ژنێك و هه‌ر دوو منداڵه‌كه‌ی به‌هۆی برسێتی و گه‌رما و توینییه‌تی مردون، دوای ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی ده‌رباز بوون له ژێر ده‌ستی داعش، به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه هه‌ڵاتبوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له میحوه‌ری مه‌خموری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به "كوردستان24" ڕاگه‌یاند، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ئه‌و ژنه و دوو منداڵه‌كه‌ی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، له ڕۆژئاوای مه‌خموره‌وه هه‌ڵاتوون و ماوه‌یه‌كی زۆر ماونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێك بدۆزنه‌وه و له ده‌ست چه‌كدارانی داعش هه‌ڵبێن،بۆیه به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه به‌هۆی برسیه‌تی و گه‌رما و تینویه‌تییه‌وه مردوون.
به‌رده‌وام وخه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه هه‌ڵدێن و خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ناوچه ئارامه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه، له ماوه‌كانی ڕابردوودا به هۆی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانه‌وه به هه‌زاران كه‌س له‌و سنورانه‌وه هه‌ڵاتوون و خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه، به‌ڵام ئه‌و ژن و منداڵانه به‌ر له‌وه‌ی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش ده‌ربازببن، به‌و شێوه‌یه مردوون.