ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس: پێشنیازكراوه ههڕهشهكانی زیرهكی دهستكرد وهك ههڕهشهی چهكی ئهتۆمی بناسرێت
K24 - هەولێر:
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی زیرەکی دەستکردەوە هۆشداریدا و رایگەیاند، شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا پێشنیازیان کردووە هەڕەشەکانی زیرەکی دەستکرد وەک هەڕەشەی چەکی ئەتۆمی بۆسەر مرۆڤایەتی بناسێنرێن.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەبارەی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و ڤێرژنە یەک لەدوا یەکەکانی زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیای دیجیتاڵیەوە دەڵێت، خراپ بەکارهێنانیان بووەتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕ و وێرانکاری و مەترسی بۆسەر مرۆڤایەتی.
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان ههروهها گوتی: "تەکنەلۆژیای نوێ و سەردەم زۆر بەخێرایی پێش دەکەوێت و بڵاودەبێتەوە، بەهەمانشێوە هەڕەشەکانی بەخێرایی زیاد دەبن و بڵاودەبنەوە، دوایین شێوازی زیرەکی دەستکرد، (ئەی ئای)ـه و زەنگی مەترسی لێداوە، هەروەها زیرەکی دەستکردی بەرهەمهێنەر (کەڕ)ت دەکات واتە دەنگی بەرزترە لەوەی دیزانی بۆ کراوە".
گوتیشی: "زانایان و شارەزایان داوا دەکەن زیرەکی دەستکرد وەک مەترسییەکی لەناوبەر بۆسەر مرۆڤایەتی بناسێنرێت، بە هەمانشێوەی مەترسی جەنگی ئەتۆمی، بەڵام پەیدابوونی زیرەکی دەستکرد نابێت مەترسی و زیانەکانی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵیمان لەبیرباتەوە، بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست و رەق و کینە زیانی زۆر بە هەموو جیهان گەیاندووە، بووەتەوە هۆی سەرهەڵدانی ململانێ و کوشتن و وێرانکاری و هەڕەشەیە بۆسەر دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ".
گۆتێرێس باسی لهوهشكرد، كه "چوارچێوەیەکمان پێشنیاز کردووە بۆئەوەی هەموو وڵاتان پێکەوە رێبەرییەک بۆ ئەم مەترسیە دابنێین، بەڵام بە رەچاوکردنی ئازادی رادەربڕین."