شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: جیهان له به‌رده‌م پێچانه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و قۆناغێكی هه‌ستیار و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ژینگه‌یه
K24 – هەولێر:
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌مووان له‌به‌رده‌م پێچانه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و قۆناغێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ژینگه‌یین، كاریگه‌ر‌ییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به‌شێوه‌یه‌كه له رووی قه‌باره و زیانه‌كانی هاوشێوه‌ی نه‌بووه و عێراقیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ناوچه‌كه، كه زۆرترین ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 14ـی حوزه‌یرانی 2023) شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له گوتارێكدا له‌میانی به‌شداریكردنی خولی بیسته‌مینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیا و زه‌ریای هێمن كه له شاری سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند، ئه‌و ساڵانه‌ی دوایی چه‌ندین ئاماژه‌ی نیگه‌رانكه‌ر له‌باره‌ی ژینگه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت گۆڕانی پله‌كانی گه‌رما و وشكه‌ساڵی و قه‌تیسبوونی گه‌رمی، كه به‌شێكیان ده‌ستی مرۆڤیان تێدایه و له‌میانی چالاكییه جۆراوجۆره‌كانییه‌وه كاریگه‌رتر ده‌بن، كه ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌مووان بكه‌ونه به‌رده‌م گۆڕانی كه‌شوهه‌وا وه‌ك گرینگ‌ترین دیارده كه له‌و سه‌ده‌یه‌دا رووبه‌ڕووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پرسی كه‌شوهه‌وا به هه‌موو پێوه‌رێك بووه‌ته پرسێكی هه‌ستیار و بارێكی له‌ناكاوی جیهانی دروست كردووه و هه‌موو سنووره نیشتمانییه‌كانی وڵاتانی تێپه‌ڕاندووه، بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا پێویست به هه‌وڵگه‌لێكی رژد هه‌یه له‌پێناو بونایتنانی ئابوورییه‌كی كه‌م كاربۆن.
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا لێكه‌وته‌ی وێرانكه‌ری ژینگه‌یی و ئاسایشی ئاو و خۆراكی به‌دوای خۆیدا هێناوه، گوتیشی، له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌ییدا عێراق به‌رده‌وامه له هاریكاری له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی هه‌رێمی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه ژینگه‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رۆژئاوای ئاسیا و پێشخستنی توانا هونه‌ری و دارایی و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆشاییه‌كانی ئێستا سه‌باره‌ت به ناسینی ژینگه و كاركردن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنیان. روونیشیكردوه‌وه، عێراق له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پشكی وڵاته‌كه‌ی له ئاوی وڵاتانی دراوسێ.