یەکەم کاروانی حاجییانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرێکەوتن بۆ سعوودییە
K24 – هەولێر:
ئەمرۆ یەکەم کاروانی حاجییانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێگەی فرۆکەخانەی هەولێرەوە بەرێکەوتن بۆ وڵاتی سعوودییە بۆ بەجیگەیاندنی فەریزەی حەج. نوێنەری حاجییانی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان کار ئاسانی زۆری بۆ کردووین.
ئەمڕۆ هەینی (16ــی حوزەیرانی 2023)، عەبدولئیلا کەلەش نوێنەری حاجییانی رۆژئاوای کوردستان و سوریا، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کار ئاسانی زۆری بۆ کردوون بۆ ئەوەی گەشتی وڵاتی سوودییە ئەنجام بدەن بۆ مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج.
ژمارەی ئەو حاجییانەی رۆژئاوای کوردستان و سووریا کە لە هەرێمی کوردستانەوە دەرۆنە وڵاتی سعوودییە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بریتییە لە 664 حاجی، بەهۆی کێشە سیاسیەکانی سعوودییە و سووریا ماوەی نزیکەی 13 ساڵە حاجییان ناتوان لە وڵاتی خۆیانەوە گەشت بۆ سعوودییە ئەنجام بدەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە (24ــی ئایاری 2023) حهسسان نهسروڵڵا، بهڕێوهبهری حهج له وهزارهتی ئهوقافی حكومهتی سووریا لە لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا ئاماژەی بەوەدا، هۆکاری ئامادەنەبوونی حاجیانی سووری لەمساڵدا لە مەککە، لە ئەنجامی نەبوونی کاتی پێویست بوو بۆ هەماهەنگی نێوان سعوودیە و سووریا، دوای ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
لای خۆیەوە، محەمەد رامی مهرتینی، وەزیری گەشتوگوزاری حكومهتی سووریا لە راگەیهندراوێکدا باسی لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە لە دوای وەرزی حەج کرد و پێشبینیشی کرد، ساڵی داهاتوو باشتر بێت و بارودۆخ و پهیوهندییهكان ئاسایی ببنەوە، هەروەها پێشنیازی کرد لە مانگی داهاتوودا گەشتەکانی نێوان جهددە و ریاز - دیمەشق دەستپێبکەنەوە. دهستپێكردنهوهی گهشتهكانیشی به ههنگاوێكی گرینگ لهقهڵهمدا.