کارلۆس غوسن داوای یەک ملیار دۆلار لە کۆمپانیای نیسان دەکات

کارلۆس غوسن، سەرۆکی پێشووی کۆمپانیای (نیسان)ـی ئۆتۆمبێل
کارلۆس غوسن، سەرۆکی پێشووی کۆمپانیای (نیسان)ـی ئۆتۆمبێل

K24 - هەولێر

کارلۆس غوسن، سەرۆکی پێشووی کۆمپانیای (نیسان)ـی ئۆتۆمبێل لە دادگای لوبنان سکاڵایەکی یاسایی لە دژی کۆمپانیا ژاپۆنییەکە تۆمارکرد و داوای یەک ملیار دۆلار وەک قەرەبوو بۆ ئەو "زیانە زۆرە"ـی بەر ناوبانگ و  سامانەکەی کەوتووە، دەکات.

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی (AFP) لە زاری بەرپرسێکی دادوەری کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرابکرێت، بڵاویکردووەتەوە، کارلۆس غوسنی تەمەن 69 ساڵ لە لایەن داواکاریی گشتیی بەیروتەوە سکاڵای لە دژی کۆمپانیای نیسان و کارمەندەکانی بە تۆمەتی "ناوزڕاندن" تۆمارکردووە.

لە دەقی سکاڵاکەی کارلۆس، کە مانگی ئایاری ئەمساڵ تۆماریکردووە، هاتووە، "ئەو تۆمەتانەی لە یابانەوە ئاراستەی کراون، بووە هۆی ئەوەی دەستگیربکرێت و لێپێچینیەوەی لەگەڵدا بکرێت" بۆیە داوا دەکات بڕی یەک ملیار دۆلار وەکو قەرەبوو لەلایەن کۆمپانیا ژاپۆنییەکەوە پێ بدرێت، چونکە پێیوایە تۆمەتەکان "مەترسیدار و هەستیارن" و زیان بە ناوبانگەکەی دەگەیەنێت.

هەر لەو سکاڵایەی تۆماریکردووە، سەرۆکی پێشووی کۆمپانیای نیسان دوای 588 ملیۆن دۆلار وەکو قەرەبوو بۆ زیانە ئابوورییەکانی کردووە و داوای 500 ملیۆن دۆلاری وەکو قەرەبوو بۆ رێوشوێنی سزا کردووە.

هەروەها خاوەن پشکەکانی نیسان زیانێکی بەرچاویان بەرکەوتووە دوای ئەوەی کۆمپانیاکە سوودی یەکەم شۆفتی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەفیڕۆدا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە "رینۆ" لە ساڵی 1999 دەستوەردانی کرد و "نیسان"ی لە مایەپووچوون ڕزگار کرد، و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەو کاتەی کارلۆس غوسنی بۆ نارد، کە دواتر بوو بە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەو دوو کۆمپانیایە و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری هاوپەیمانییەکە. پاشان پەیوەندی بە کۆمپانیای میتسوبیشی مۆتۆرز کۆرپ، کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی کرد لە هاوپەیمانییەکە، بەڵام لە ساڵی 2018 بە تۆمەتی گەندەڵی لە ژاپۆن دەستگیرکرا.

پارێزەری گشتی جیاکاری لە لوبنان لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا دانیشتنێکی بۆ تۆمەتباران داناوە، بەپێی هەمان سەرچاوە، کە ئاماژەی بەوە کردووە کە "بڕیارە تۆمەتباران ئامادەبن یان پارێزەری ژاپۆنی بنێرن یان پارێزەری لوبنانی دیاری بکەن بۆ ئەوەی بەناوی ئەوانەوە ئامادەبن".

کۆمپانیای نیسان ڕایگەیاندووە کە لە ڕێگەی میدیاوە ئاگاداری ئەو داوایە بووە.