لە ئیستانبوڵ ئه‌ندامێكی داعش دەستگیرکرا کە ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كردبوو
K24 – هەولێر:
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری ئیستانبوڵ، ئه‌ندامێكی داعش دەستگیرکرا کە ئامادەکاری كردبوو کردەی تیرۆریستی لە تورکیا ئه‌نجام بدات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا توركییه‌كان، ئه‌ندامه‌كه‌ی داعش هاووڵاتییەکی بیانییە و لەکاتی گەڕان و پشکنین له ماڵەکەیدا، دەستگیرا بەسەر دوو دەمانچەی بێمۆڵەت، پێداویستییەکانی دروستکردنی بۆمب، ژمارەیەکی زۆر ئامێری دیجیتاڵی و بەڵگەنامەی رێکخراوەییدا.
میدیا توركییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، تیمەکانی ئاسایشی ئه‌و وڵاته ئەو ئامێرە دیجیتاڵییانەیان پشکنی کە لە ماڵی ئه‌ندامه‌كه‌ی داعش دەستیان بەسەرداگرتبوو و تێیدا چەند گرتەیەکی ڤیدیۆییان دۆزییەوە كه ناوبراو لە ریزەکانی داعش مەشقی تایبەت بە دروستکردنی بۆمب و ئەنجامدانی پەلاماری پێدراوە.
لە بەڵگەنامەکانیشدا ئەوە دۆزرایەوە کە ئه‌ندامه‌كه‌ی داعش لێکۆڵینەوەی لەو پەلامارە تیرۆریستییانە کردووە، کە لە رابردوودا لە تورکیا روویانداوە.
دوای کۆتاییهاتنی رێککارە یاساییەکان، ئه‌ندامه‌كه‌ی داعش رادەستی دادگا کرا و بە بڕیاری دادوەر بەندکرا. (هه‌روه‌ك میدیا توركییه‌كان ئاماژه‌یان پێداوه).