عەلی تەتەر: دەمانەوێت سوود لە سەرکەوتنەکانی ئەڵمانیا لە بوارە جیاوازەکان وەربگرین
K24 - هەولێر:
عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆك بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی ئەڵمانیای کرد و چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە. هاوکات گوتیشی: دەمانەوێت سوود لە سەرکەوتنەکانی ئەڵمانیا لە بوارە جیاوازەکان وەربگرین.
ئەمڕۆ هەینی (23ـی حوزەیرانی 2023)، عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆك، بە سەرۆكایەتی شاندێك لە ئەڵمانیایە و چەندین دیدار و كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، دەربارەی سەردانەكەی بە كوردستان24ی راگەیاند "ئامانجی سەردانەكە بۆ ئەوەیە سوود لە سەركەوتنەكانی ئەڵمانیا لە بوارە جیاوازەكان وەربگرین و ئەزموونەكەیان بگوازینەوە بۆ ھەرێمی كوردستان".
پارێزگاری دھۆك گوتیشی "حكومەتی ئەڵمانیا لە چەند بوارێك ھاوكاریان كردووین بەتایبەتی لە كەرتی تەندروستی لەنێو نەخۆشخانەی ئازادی ئامێری پێشكەوتوویان بۆ دابینكردووین".